داوای 7 ساڵ زیندانی بۆ یوكسه‌كداغ ده‌كرێت
داوای 7 ساڵ زیندانی بۆ یوكسه‌كداغ ده‌كرێت ‌ 19/6/2017
داواكاری گشتی دادگای سزا قورسه‌كان له‌ مێرسین داوای 7ساڵ زیندانی بۆ فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ ده‌كات.
پێنجه‌مین دانیشتنی دادگایی فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ له‌ دادگای سزا قورسه‌كانی مێرسینی توركیا به‌ڕێوه‌چوو، تیادا داواكاری گشتی، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی یوكسه‌كداغ له‌ كۆنگره‌ی هه‌ده‌په‌ی ساڵی 2016‌و له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆزدا پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ڕێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه‌ كردووه‌، دادگایی كرد‌و له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه‌ داوایكرد له‌ 1 ساڵ تا 5 ساڵ زیندانی سزا بدرێت.
هه‌روه‌ها به‌ تاوانی ئه‌وه‌ی فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، گه‌لی تورك‌و سه‌رۆك كۆمار‌و ئه‌نجومه‌نی گه‌وره‌ی گه‌لی توركی بچوك كردۆته‌وه‌، داواكاری گشتی مێرسین داوایكرد كه‌ شه‌ش مانگ بۆ دوو ساڵ زیندانی سزا بدرێت.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP