سلێمانی؛ كردنه‌وه‌ی دوو خولی ئه‌فسه‌ری
سلێمانی؛ كردنه‌وه‌ی دوو خولی ئه‌فسه‌ری ‌ 19/6/2017
كۆلێژی پۆلیسی سلێمانی دوو خولی ئه‌فسه‌ری بۆ ده‌رچووانی زانكۆو ئاماده‌ییه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم به‌شێوه‌ی ئۆنلاینه‌و ماوه‌ی پێشكه‌شكردن تا25ی حوزه‌یرانه‌.
لیوا د.سالار عه‌بدوڵڵا راگری كۆلێژی پۆلیس له‌سلێمانی به‌ SNNی راگه‌یاندووه‌: له‌مڕۆوه‌ ١٨/6، دوو خولی ئه‌فسه‌ریی بۆ ده‌رچووانی زانكۆو ئاماده‌ییه‌كانی زانستی‌و وێژه‌یی راگه‌یه‌نراوه‌، كه‌ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم له‌ڕێگه‌ی وێبسایتی كۆلێژی پۆلیسی سلێمانییه‌وه‌ به‌ ئۆنلاین ده‌بێت‌و ماوه‌ی پێشكه‌شكردنیش تا ٢٥/6 به‌رده‌وامده‌بێت، كه‌ بۆ ده‌رچووانی زانكۆ ١٠٠ كه‌س‌و بۆ ئاماده‌ییه‌كانیش ٢٠٠ كه‌س وه‌رده‌گیرێن.
سه‌باره‌ت به‌مه‌رجه‌كانیش، لیوا سالار؛ رایگه‌یاند: بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌یی، ته‌مه‌نیان 18-22 ساڵ‌و بۆ ده‌رچووی زانكۆش ٢٥ ساڵ زیاتر نه‌بێت، له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌رجێكی دیكه‌ كه‌ بریتین له‌ باڵا ١٧٠ سانتیمه‌ترو زیاترو نمره‌ش بۆ ده‌رچووانی زانكۆ‌و ئاماده‌ییه‌كان، زیاتر ٦٠%، به‌ڵام بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان مه‌رجی نمره‌ به‌ده‌ركراوه‌.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7345
20/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ شاراپۆڤا داوه‌تنامه‌ی‌ گراندسلامی ئه‌مریكای پێشكه‌ش كرا 20/8/2017
‌ نه‌یمار به‌ باڵیۆزی نیازپاكیی رێكخراوی هاندیكاپ دیاری كرا 20/8/2017
زانست
‌ شوقه‌ ژینگه‌یه‌ك بۆ ئاسووده‌یی هاوبه‌ش 20/8/2017
‌ له‌ سوید فه‌رشی فڕیو دروست كرا 20/8/2017
‌ پلان بۆ داهاتووی داده‌نێت 20/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP