پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ پاراستنی خاك‌ و خه‌ڵكی كوردستان
پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ پاراستنی خاك‌ و خه‌ڵكی كوردستان ‌ 19/6/2017
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ تیرۆریستانی داعش ناوه‌ناوه‌ په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنووری خوورماتوو و باشووری كه‌ركوك ده‌ده‌ن‌و په‌لاماره‌كانیشیان له‌دره‌نگانی شه‌ودایه‌و ته‌واوی په‌لاماره‌كانیشیان شكستیان پێهێنراوه‌.
له‌دواهه‌مین په‌لاماریاندا، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی خۆكوژی داعش، سه‌عات 4:00ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 18/6 هێرشیان كرده‌سه‌ر سه‌نگه‌ری باره‌گای فه‌وجی 4ی لیوای 16ی پێشمه‌رگه‌و هێرشه‌كه‌یان تێكشكێنراو سه‌رجه‌م تیرۆریسته‌كان، كه‌ رێگه‌یان پێنه‌درا بگه‌نه‌ ئامانجه‌كانیان، خۆیان ته‌قانده‌وه‌و له‌ناوچوون.

سه‌رجه‌م تیرۆریسته‌كان له‌ناوبران
له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌وه‌، عه‌بدوڵڵا بۆر فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری خورماتووی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌PUKmediaی راگه‌یاندووه‌: په‌لاماره‌كه‌ سه‌عات 4ی به‌ره‌به‌یانی دوێنێ بوو، كه‌ چه‌ند تیرۆریستێكی خۆكوژ هێرشیان كرده‌سه‌ر باره‌گای فه‌وجی 4ی لیوای 16ی پیاده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌خورماتوو، كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئه‌و هێرشه‌یان تێكشكاندو سه‌رجه‌م تیرۆریسته‌كانیش له‌ناوبران. وتیشی: له‌ئه‌نجامی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌دا، پێشمه‌رگه‌یه‌ك برینداربووه‌و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه‌.
له‌باره‌ی جموجۆڵی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا، عه‌بدوڵڵا بۆر؛ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ له‌دوای شكسته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ماوه‌ی رابردوو و به‌تایبه‌تتریش شكستی داعش له‌موسڵ، تیرۆریستان ئه‌و ناوچانه‌یان به‌جێهێشتووه‌و هاتوونه‌ته‌ سنووری خورماتوو و حه‌ویجه‌، كه‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ جموجۆڵیان زۆر بووه‌و له‌ناوچه‌ دووره‌ ده‌سته‌كانه‌وه‌ هێرش ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ پێشمه‌رگه‌ وره‌یان به‌رزه‌و به‌رده‌وام ئاماده‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و تێكشكاندنی تیرۆریستانن‌و سه‌رجه‌م په‌لاماره‌كانیان تێكشكێنراوه‌.

شكستی داعش له‌ مه‌خمور
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ تیرۆریستانی داعش له‌ سنووری مه‌خموور جموجۆڵیان نه‌ماوه‌و هۆكاره‌كه‌شی بۆ لاوازیی داعش له‌و ناوچانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
به‌پێی لێدوانێكی ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی بۆ PUKmedia باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ تیرۆریستانی داعش له‌ سنووری مه‌خمور تا ده‌گاته‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا جموجۆڵیان نه‌ماوه‌و توانای هێرشكردنیان نییه‌‌و ئه‌و ژماره‌ چه‌كداره‌ كه‌مه‌شی له‌و سنووره‌دا بوون، براونه‌ته‌ ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه‌و له‌و ناوچانه‌ كۆیان كردوونه‌ته‌وه‌و جموجۆڵیان ده‌ستپێكردووه‌و ماوه‌ ماوه‌ش په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌باشووری كه‌ركوك‌و ئه‌و سنووره‌ ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌هۆی بێهێزیانه‌وه‌ تێكده‌شكێنرێن‌و پاشه‌كشه‌یان پێ ده‌كرێت بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
ره‌شاد گه‌ڵاڵی؛ ده‌ستكردن به‌ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی حه‌ویجه‌ به‌پێویست ده‌داته‌ قه‌ڵه‌م‌و ده‌ڵێت: به‌ده‌ستپێكردنی رزگاركردنی حه‌ویجه‌و ئه‌و گوندو ناوچانه‌ی به‌ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ ماون، كۆتایی به‌چه‌كدارانی داعش له‌و سنووره‌دا دێت‌و ئارامیی زیاتر بۆ ئه‌و ناوچانه‌و به‌تایبه‌تیش خوورماتوو و كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و مه‌ترسییه‌كانیش نامێنن.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7345
20/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ شاراپۆڤا داوه‌تنامه‌ی‌ گراندسلامی ئه‌مریكای پێشكه‌ش كرا 20/8/2017
‌ نه‌یمار به‌ باڵیۆزی نیازپاكیی رێكخراوی هاندیكاپ دیاری كرا 20/8/2017
زانست
‌ شوقه‌ ژینگه‌یه‌ك بۆ ئاسووده‌یی هاوبه‌ش 20/8/2017
‌ له‌ سوید فه‌رشی فڕیو دروست كرا 20/8/2017
‌ پلان بۆ داهاتووی داده‌نێت 20/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP