كورد له‌ ئاینده‌ی‌ موسڵ رۆڵێكی ئه‌وتۆی نابێت
كورد له‌ ئاینده‌ی‌ موسڵ رۆڵێكی ئه‌وتۆی نابێت ‌ 15/7/2017
كورد له‌ئاینده‌ی‌ موسڵ رۆڵێكی لاوازی ده‌بێت، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی‌ 10 ساڵی دوای‌ رزگاركردنی عیراق له‌ ده‌ست سه‌دام رۆڵێكی زۆر گرنگی ده‌گێڕا، هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و هێزی جیاوازی له‌ شاره‌كه‌ هه‌بوو، هاوكات له‌زۆربه‌ی‌ قه‌زاو ناحیه‌كانی پارێزگاكه‌ جگه‌ له‌كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ئیداره‌، هاوكات له‌رووی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ژێر كاریگه‌ری‌ هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی هه‌رێم بوو، به‌ڵام له‌دوای‌ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وی‌ موسڵ، تائێستا هیچ باره‌گایه‌كی حزبه‌ كوردستانییه‌كان بۆ موسڵ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، هیچ بنكه‌و باره‌گایه‌كی پێشمه‌رگه‌ یان ئاسایشی كوردستان له‌شاره‌كه‌ نییه‌، ته‌نانه‌ت له‌قه‌زاكانی حه‌مدانیه‌و تلكێف و به‌رتله‌ كه‌ پێشتر ئاسایشی كوردستانی لێبو، ئێستا هیچ بنكه‌و باره‌گایه‌كی كوردی لێ نییه‌و ته‌نانه‌ت رێگا نه‌دراوه‌ هیچ باره‌گایه‌كی حزبه‌ كوردستانییه‌كان بكرێته‌وه‌.
به‌شێك له‌ئه‌گه‌ره‌كانی گرژبونی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌و ناوچه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌و دابه‌شبونه‌ ئیقلیمیه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ناوچه‌كه‌ بونی هه‌یه‌، واته‌ په‌یوه‌ندی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ له‌سه‌ر هێڵی نفوزی توركیایه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی گرژی له‌گه‌ڵ شیعه‌كان هه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر هێڵی نفوزی ئێرانن، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌وڵه‌تی قانون یان نوری مالیكی كه‌ زیاتر له‌ 100 ده‌نگی له‌ په‌رله‌مانتاری عیراق هه‌یه‌و به‌گه‌وره‌ترین كوتله‌ی‌ په‌رله‌مانیی هه‌ژمارده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ره‌نگده‌داته‌وه‌ له‌په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و یان نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و شیعه‌ له‌ئاینده‌ی‌ موسڵدا.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
‌ ئه‌ندریه‌ واردی پاڵه‌وانی جیهان وازهێنانی راگه‌یاند 24/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP