فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌: پابه‌ندین به‌ دروستكردنی‌ هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی‌ گۆڕان
فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌: پابه‌ندین به‌ دروستكردنی‌ هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ‌ 16/7/2017
فراكسۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان داوا له‌سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌شی یه‌كێتی‌‌و گۆڕان ده‌كات، كاتی‌ دروستكردن‌و پێكهێنانی‌ هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی‌ گۆڕان دیاری بكات.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ئاسایی فراكسیۆنه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ پابه‌نده‌ به‌ رێكه‌وتنی‌ سیاسی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، بۆ دروستكردنی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوان هه‌ردوو فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌‌و گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و له‌و پێناوه‌شدا فراكسیۆن ئاماده‌یه‌ له‌هه‌ر واده‌یه‌ك كه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌ش دیاری‌ بكات، راسته‌وخۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ راگه‌یاندنی‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ ده‌ستپێبكات.
له‌به‌شێكی‌ تری‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان داوای‌ له‌سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌شی یه‌كێتی‌‌و گۆڕان كردووه‌، كاتی‌ راگه‌یاندنی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوان هه‌ردوو فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌‌و گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان دیاری‌ بكات، به‌تایبه‌تی‌ له‌كاتێكدا كه‌ دروستكردنی‌ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ هه‌نگاوی‌ زۆری‌ بڕیوه‌و كارنامه‌شی ئاماده‌كراوه‌.
لای‌ خۆیه‌وه‌ فراكسیۆنی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان پێشوازی‌ له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ كردو بڕیارده‌ری‌ فراكسیۆنه‌كه‌ش وتی‌: په‌یڕه‌وی‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌ش ده‌كرێت‌و له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستانیش ده‌بین به‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌. 
 عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی‌ ره‌زا بڕیارده‌ری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند: پێشوازی له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كه‌ن، بۆ په‌له‌كردن له‌پێكهێنانی‌ هاوپه‌یمانێتی‌ نێوان فراكسیۆنه‌كانی‌ یه‌كێتی‌‌و گۆڕان، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ پێده‌چێت پرسی سه‌رۆكایه‌تیكردنی‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌شه‌وه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، وتیشی: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌ ده‌بین به‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ كه‌ سه‌نگ‌و قورسایی خۆمان ده‌بێت.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
‌ ئه‌ندریه‌ واردی پاڵه‌وانی جیهان وازهێنانی راگه‌یاند 24/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP