روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی ڕێكخستنه‌وه‌ بۆ هه‌واڵێكی نادروستی باس نیوز
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی ڕێكخستنه‌وه‌ بۆ هه‌واڵێكی نادروستی باس نیوز ‌ 16/7/2017
باس نیوزی نزیك له‌ نه‌وه‌كانی بارزانی-وه‌ هه‌واڵێكی سه‌باره‌ت به‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی مه‌كته‌بی ڕێكخستن بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ نه‌ك دێڕێك، به‌ڵكو ته‌نها وشه‌یه‌كی هه‌واڵه‌كه‌ی ڕاست نیه‌، له‌ هه‌واڵه‌كه‌یاندا هاتوه‌ (هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ: هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت یه‌كێتی به‌ ئاراسته‌ی دژی ڕیفراندۆمدا به‌رێت، زیندانی ئه‌كه‌م جا له‌ هه‌ر پله‌و پۆستێكدا بێت) هه‌روه‌ها تێیدا هاتوه‌: (شاناز ئیبراهیم‌و گروپێكی نزیك له‌ خۆی ئاماده‌بوون). ئه‌م هه‌مووه‌ درۆیه‌ی كه‌ به‌ناوی سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌رخواردی خوێنه‌ری ئه‌ده‌ن، وای لێ كردین ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ چه‌واشه‌كاریتان ڕابگه‌یه‌نین:
یه‌كه‌م: كۆبونه‌وه‌ی 12/7/2017 كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی مه‌كته‌بی رێكخستن بوو به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵاو به‌ڕێزان كاك كۆسره‌ت‌و كاك عومه‌ر فه‌تاح به‌شداری به‌شێكی كۆبونه‌وه‌كه‌یان كرد.
دووه‌م: هه‌ڤاڵ شاناز ئیبراهیم وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مه‌كته‌ب‌و لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ به‌ته‌نها خۆی به‌شداری كردووه‌و ته‌نها یه‌ك هه‌ڤاڵیشی له‌گه‌ڵدا نه‌بوه‌، هه‌ر بۆ زانیاری هه‌موو لایه‌ك، ئه‌نجومه‌نی مه‌كته‌ب له‌لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كان‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب پێكدێت.
سێیه‌م: له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز جێگری سكرتێری گشتی به‌هیچ جۆرێك نه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌كردوه‌، به‌ڵكو زۆر له‌ كه‌شێكی ته‌ندروستدا وه‌ك هه‌ر هه‌ڤاڵێكی به‌شداربوو باری سه‌رنجی خۆی له‌مه‌ڕ ریفراندۆم بۆ ئاماده‌بوان روونكردۆته‌وه‌.
چواره‌م: ئه‌مانه‌وێت به‌ڕونی به‌خه‌ڵكی كوردستانی ڕابگه‌یه‌نین، ئێمه‌ نه‌ك دژی ڕیفراندۆم نین، به‌ڵكو ئه‌وه‌ لیستی سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌كانی ئێمه‌ن، شاهیدن كێ دژی ریفراندۆمه‌و كێ له‌گه‌ڵیدایه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ دژی هه‌ر بڕیارێكین كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای كارو كاردانه‌وه‌و دور له‌دیراسه‌و شرۆڤه‌ی بابه‌تی‌و به‌ده‌ر له‌ده‌زگا شه‌رعیه‌كانی كوردستان‌و تاك ڕه‌هه‌ندانه‌ ده‌ركرابێت. باس نیوزیش واباشه‌ بچێته‌ ئه‌كادیمیایه‌ك‌و وانه‌ی ئیتیكی رۆژنامه‌وانی بخوێنێت، ئه‌وسا خۆی له‌ قه‌ره‌ی هه‌واڵی له‌م چه‌شنه‌ بدات.
مه‌كته‌بی رێكخستن



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7321
23/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بۆڵت له‌ له‌نده‌ن به‌شداری 200 مه‌تر ناكات 23/7/2017
‌ بۆندێكی بۆ ماوه‌ی‌ 5 وه‌رز له‌گه‌ڵ چێڵسی ئیمزاكرد 23/7/2017
زانست
‌ بۆ گه‌رمای هاوین خواردنه‌وه‌ی ئاوی شله‌تێن باشه‌ 23/7/2017
‌ ته‌نه‌ ئاڵۆزه‌كانی گه‌ردوون، ئامانجی به‌ هێزترین ته‌لسكۆبی جیهانه‌ 23/7/2017
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP