مه‌كته‌بی سیاسی:كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان‌ و ده‌ركردنی‌ یاسای‌ ریفراندۆم
مه‌كته‌بی سیاسی:كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان‌ و ده‌ركردنی‌ یاسای‌ ریفراندۆم ‌ 16/7/2017
سه‌رله‌به‌یانی‌ رۆژی 13/7/2017، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌، كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان له‌سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، دۆخی‌ كوردستان‌و عێراق‌و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش‌و پێشهاته‌كانی‌ تری‌ ناوچه‌كه‌ تاوتوێكران. سه‌ره‌نجام له‌كۆبونه‌وه‌دا بڕیاردرا:
یه‌كه‌م/ یه‌كێتی‌ پابه‌ندی‌ ریفراندۆمه‌ به‌پێی‌ ناوه‌رۆكی‌ دوا كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی، پێداگری‌ ده‌كات له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان‌و ده‌ركردنی‌ یاسای‌ ریفراندۆم.
دووه‌م/ وه‌فدێك پێكهێنرا بۆ سه‌ردانی‌ كردنی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان‌و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، به‌مه‌به‌ستی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌ سه‌ردانی‌ وه‌فدی‌ یه‌كێتی‌ بۆ ده‌وڵه‌تانی‌ ئیقلیمی‌ به‌ئامانجی‌ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ ریفراندۆم‌و دۆخی‌ ئابوری‌‌و كێشه‌ی‌ گرتنه‌وه‌ی‌ ئاوی‌ زێ‌و رووباره‌كان‌و هه‌ندێ‌ پرۆژه‌ی‌ بازرگانی‌‌و ئابوری‌، كه‌ بڕیاربوو له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ جێ به‌جێ‌ بكرێ‌.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
‌ ئه‌ندریه‌ واردی پاڵه‌وانی جیهان وازهێنانی راگه‌یاند 24/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP