کۆسره‌ت ره‌سوڵ : رزگارکردنی موسڵ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرو گۆڕانکارییه‌کی مه‌زنیشه‌ له‌مێژووی عیراقدا
کۆسره‌ت ره‌سوڵ : رزگارکردنی موسڵ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرو گۆڕانکارییه‌کی مه‌زنیشه‌ له‌مێژووی عیراقدا ‌ 16/7/2017
کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌که‌می سكرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، به‌بۆنه‌ی رزگارکردنی شاری موسڵ، بروسکه‌یه‌کی ئاڕاسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق  کردووه‌، که‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی: 

برای به‌رێز دکتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی
سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی گشتی هێزه ‌چه‌کداره‌کان
سڵاوێکی گه‌رم
به‌ناوی خۆم و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه‌، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خۆتان و ته‌واوی هاوڵاتییانی عیراق ده‌که‌م، به‌بۆنه‌ی رزگارکردنی شاری موسڵی گرنگ و مێژووییەوە. 
به‌دڵنییایه‌وه‌ ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ گه‌وره‌و چاره‌نووسسازه‌ که‌به‌ هه‌وڵ‌و کارێکی گه‌وره‌و سه‌رکردایه‌تییه‌کی چالاکه‌وه‌ هاته‌دی، هه‌روه‌ها له ‌ئه‌نجامی  هاوکاریی‌وته‌بایی له‌نێوان  هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عیراق‌و هێزی پێشمه‌رگه‌و هاوکاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی‌و ده‌وڵه‌ته‌ دۆسته‌کانمان هاته‌ دی. 
رزگارکردنی شاری موسڵ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرو گۆڕانکارییه‌کی مه‌زنیشه‌ له‌مێژووی عیراقدا، له‌کاتێکدا که‌ پێشمه‌رگه‌‌کان له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌ عیراقییه‌کاندا پێکه‌وه‌ له‌یه‌ک خه‌نده‌قدا ده‌جه‌نگێن‌و خوێنی پاکوبێگه‌ردیان تێکه‌ڵی یه‌کتری ده‌بێت، له‌ مه‌یدانی جه‌نگ له‌دژی ئه‌م رێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌‌و له‌به‌رگریکردن له‌ عیراقی فیدڕاڵدا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌ هه‌موو عیراقییه‌کان‌و هێزه‌ چه‌کداره‌کان‌و پێشمه‌رگه‌، پێکه‌وه‌ له‌دژی تیرۆریستان ده‌جه‌نگێن و دژی فکره‌ تاریکپه‌رسته‌کانیان  ده‌جه‌نگێن و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌ جه‌نگ له‌ دژی تیرۆر به‌هه‌موو وێنه‌و شێوه‌یه‌کیه‌وه‌، کاریشده‌که‌ن بۆ هه‌ڵکێشانی ره‌گوریشه‌و کاریگه‌رییه‌ خراپه‌کانی. 
هیوادارین ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ ببێته‌ هه‌وێنێکی باش بۆ کارکردنی هاوبه‌ش‌و هه‌وڵه‌کانمان یه‌کبخه‌ین بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ تیرۆریستان وێرانیان کردووه‌و کێشه‌کانیش له‌رێگه‌ی ده‌ستوور و  دیالۆگی دۆستانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ین،  به‌شێوه‌یه‌ک که‌ خزمه‌تی  هه‌موو هاوڵاتییان بکات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزمان 
 هیوای سه‌رکه‌وتنتنان بۆده‌‌خوازین
براتان
کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی 
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
‌ ئه‌ندریه‌ واردی پاڵه‌وانی جیهان وازهێنانی راگه‌یاند 24/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP