به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان
به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ‌ 17/7/2017
دوێنێ وه‌فدێكی باڵیۆزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌به‌غداو كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌هه‌رێم سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد له‌هه‌ولێر‌و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له‌عیراق‌و عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌ كه‌ دیداره‌كه‌یان زۆر باش بوو.
سه‌ره‌تا، ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له‌عیراق، وتی: سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانمان كردو له‌مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هاوڕێیانمان له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی  كوردستان كۆبووینه‌وه‌و دیداره‌كه‌شمان زۆر باشبوو، باسی دوو لایه‌نه‌مان كرد، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان قسه‌مان كرد. وتیشی: زۆر خۆشحاڵین كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران رۆژبه‌ڕۆژ باشترو به‌هێزتر ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ سه‌ردانه‌كه‌یان له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به‌ره‌و ئێران به‌ڕێكه‌وتووه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ندین دیداری هاوشێوه‌.
لای خۆیشییه‌وه‌ عه‌دنان موفتی؛ رایگه‌یاند: له‌دانیشتنێكی دۆستانه‌دا به‌ڕاشكاوانه‌ باسی په‌یوه‌ندیی نێوان یه‌كێتی‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و هه‌رێم‌و ئێرانمان كرد، ئه‌وان بیروباوه‌ڕی خۆیان له‌سه‌ر بابه‌ت‌و پرسه‌كان خسته‌ڕوو، ئێمه‌ش بیروباوه‌ڕی خۆمان خسته‌ڕوو. وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپاتمان كرده‌وه‌ كه‌ هاوشێوه‌ی رابردوو، له‌ئاینده‌شدا كۆماری ئیسلامی ئێران دراوسێی ئێمه‌یه‌و هاوكارمان بووه‌ له‌خه‌بات دژی دیكتاتۆری‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم، ئومێدیش ده‌كه‌ین له‌داهاتووشدا دیدارمان هه‌بێت‌و سوودیشمان له‌بیروڕاكانیان وه‌رگرت.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7321
23/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بۆڵت له‌ له‌نده‌ن به‌شداری 200 مه‌تر ناكات 23/7/2017
‌ بۆندێكی بۆ ماوه‌ی‌ 5 وه‌رز له‌گه‌ڵ چێڵسی ئیمزاكرد 23/7/2017
زانست
‌ بۆ گه‌رمای هاوین خواردنه‌وه‌ی ئاوی شله‌تێن باشه‌ 23/7/2017
‌ ته‌نه‌ ئاڵۆزه‌كانی گه‌ردوون، ئامانجی به‌ هێزترین ته‌لسكۆبی جیهانه‌ 23/7/2017
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP