لاهور شێخ جه‌نگی: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوودا سه‌ید ئه‌حمه‌دمان ئازادکرد
«دیل به‌ دیل نه‌كراوه‌» لاهور شێخ جه‌نگی: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوودا سه‌ید ئه‌حمه‌دمان ئازادکرد ‌ 17/7/2017
به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری/زانیاریی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌ید ئه‌حمه‌د؛ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت‌و سه‌ركه‌وتوودا ئازادكراوه‌. هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ دیل به‌ دیل كرابێت له‌گه‌ڵ داعشدا. ده‌شڵێت كه‌ هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه‌ پێشمه‌رگه‌ دیله‌كانی دیكه‌ش به‌كه‌سوكاریان شاد بكه‌نه‌وه‌.
لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری/زانیاریی هه‌رێم، له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا له‌سلێمانی، ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه‌ دوای به‌دواداچوونێكی زیاتر له‌ 20 رۆژه‌، له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگرییمان‌و دژه‌ تیرۆردا به‌هاوكاریی هێزه‌كانی ئاسایش‌و پێشمه‌رگه‌، توانرا سه‌ید ئه‌حمه‌د عومه‌ر سورچی؛ ئازادبكرێت، كه‌ زیاتر له‌مانگ‌و نیوێك بوو له‌سنووری قه‌زای خورماتوو له‌ناوچه‌ی زه‌رگه‌ له‌كاتی هێرشێكی داعشدا، به‌دیلی كه‌وته‌ ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌.
لاهور شێخ جه‌نگی؛ جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ید ئه‌حمه‌د؛ له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی هه‌واڵگریی ئاژانسی زانیاریدا رزگاركراوه‌و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكرده‌وه‌، كه‌ له‌ڕێگه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌وه‌ ئازادكرابێت‌و له‌وڕووه‌شه‌وه‌ وتی: «دیاره‌ له‌چه‌ند كه‌ناڵێك وا باسكراوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌میرێكی گه‌وره‌ی داعش دیل به‌ دیلی پێكراوه‌، من لێره‌وه‌ ئه‌وه‌ ره‌تده‌كه‌مه‌وه‌و هیچ دیل به‌دیلێك نه‌كراوه‌ له‌گه‌ڵ داعشدا‌و بۆ ئازادكردنی سه‌ید ئه‌حمه‌د؛ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجامدرا»‌و وتیشی: به‌هۆی شه‌ڕی موسڵه‌وه‌، نه‌توانرابوو سه‌ید ئه‌حمه‌د؛ ببرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی حه‌ویجه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش كاره‌كه‌ی بۆ تیمه‌كانمان ئاسانتر كردبوو.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌»هێزه‌كانیان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌ دیله‌كانی تر، رزگاربكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش سۆراغی ته‌واوی دیله‌كان ده‌كه‌ین، كه‌ به‌ئومێدین بتوانین ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌ دیله‌كان ئازادبكه‌ین‌و شادیان بكه‌ینه‌وه‌ به‌ كه‌سوكاریان».
لای خۆیشیانه‌وه‌ خانه‌واده‌كه‌ی، سوپاسی هێزه‌كانی ده‌زگای دژه‌تیرۆریان كرد بۆ رزگاركردنی سه‌ید ئه‌حمه‌دو هیواشیان خواست ته‌واوی دیله‌كانی دیكه‌ ئازادبكرێن‌و كۆتاییش به‌ده‌سه‌ڵاتی داعش بهێنرێت له‌و ناوچانه‌دا.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
‌ ئه‌ندریه‌ واردی پاڵه‌وانی جیهان وازهێنانی راگه‌یاند 24/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP