ئه‌مڕۆ دیداره‌كانی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی له‌ تاران ده‌ستپێده‌كات
ئه‌مڕۆ دیداره‌كانی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی له‌ تاران ده‌ستپێده‌كات ‌ 17/7/2017
دوێنێ 16/7/2017، وه‌فدێكی باڵای ی.ن.ك، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی  كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی‌ جێگری‌ یه‌كه‌می سكرتێری‌ گشتی، بەرەو تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێکەوت.
به‌پێی زانیارییه‌كان وه‌فده‌كه‌  زنجیره‌یه‌ك دیدارو كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات و له‌ ئه‌مڕۆشه‌وه‌ دیداره‌كانیان دەستپێده‌كات.
سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووی مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتیدا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه ‌»وه‌فدێك پێكهێنرا بۆ سه‌ردانیكردنی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ‌و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، به‌ مه‌به‌ستی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌ سه‌ردانی‌ وه‌فدی‌ یه‌كێتی‌ بۆ ده‌وڵه‌تانی‌ ئیقلیمی‌». 
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی روونكردۆته‌وه‌ «سه‌ردانی‌ وه‌فدی‌ یه‌كێتی‌ بۆ ده‌وڵه‌تانی‌ ئیقلیمی‌ به‌ ئامانجی‌ گفتوگۆكردنه‌ له‌باره‌ی‌ ریفراندۆم ‌و دۆخی‌ ئابووری‌ ‌و كێشه‌ی‌ گرتنه‌وه‌ی‌ ئاوی‌ زێ ‌و رووباره‌كان ‌و هه‌ندێ‌ پڕۆژه‌ی‌ بازرگانی‌ ‌و ئابووری‌، كه‌ بڕیاربوو له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ جێبه‌جێ بكرێ‌».

وه‌فدی یه‌كێتی
 له‌گه‌ڵ پارتی و گۆڕاندا كۆبۆوه‌

به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستانی نوێ، دوێنێ 16/7 له‌ هه‌ولێر وه‌فدی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، رۆژی 15/7-یش له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبۆوه‌، به‌ڵام هیچ راگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.
پێشتریش رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك به‌ كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا له‌لایه‌ن ئێران و توركیاوه‌ دوو بانگهێشتنامه‌ی ره‌سمی ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌ بكات، «بڕیاره‌ یه‌كشه‌ممه‌ 16/7/2017، وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی  كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی‌ جێگری‌ یه‌كه‌می سكرتێری‌ گشتی‌، سه‌ردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بكات»، وتیشی: هێشتا كاتی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ توركیا دیاری نه‌كراوه‌.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
‌ ئه‌ندریه‌ واردی پاڵه‌وانی جیهان وازهێنانی راگه‌یاند 24/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP