ژنێك ركابەریی ئەردۆغان دەكات
ژنێك ركابەریی ئەردۆغان دەكات ‌ 11/9/2017
لە هەڵبژاردنی 2019ی سەرۆكایەتی كۆماری توركیادا، ژنێك بەناوی میراڵ ئەكشینار ركابەریی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەكات و لە ئێستاشەوە ئامادەكاریی دەستپێكردوە.
كورای ئایدن ئەندامی پەرلەمانی توركیا لە فراكسیۆنی مەهەپە دەستی لە ئەندامێتی حزبەكەی كێشایەوە و پەیوەندییكرد بە جوڵانەوەی سیاسی میرال ئەكشینارەوە كە بڕیارە مانگی داهاتوو حزبێكی نوێ بەناوی (پارتی ناوەندیی دیموكراتی) رابگەیەنێت.
ئایدن بە سایتی زەمانی وتوە، ئێمەو چەندین پەرلەمانتارو كەسایەتی توركیا پشتیوانی لە میراڵ ئەكشنیار دەكەین، هەم بۆ دامەزراندنی حزب، هەمیش بۆئەوەی بەشداریی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار بكات لەساڵی 2019 داو بەرامبەر ئەردۆغان بوەستێت.
میرال ئەكشینار یەكێكە لە سیاسەتمەدارە دێرینەكانی توركیاو لەساڵانی نەوەتدا ماوەیەك وەزیری ناوخۆ بوە، بەڵام چەند ساڵێكە دور كەوتۆتەوەو ئێستا دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسەت و زیاتر لەسەرچاوەیەكیش باسی ئەوە دەكەن ساڵی 2019 ركابەریی ئەردۆغان دەكات و خۆی بۆ سەرۆكایەتی توركیا كاندید دەكات.
لە لایەكی ترەوە، سەرۆك كۆماری فەرەنسا دەڵێت، ئەركی سەرۆكایەتی كۆمار ئەوەندە خۆش  نییە، ناچارم هەفتەی جارێك لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان قسە بكەم.
ئیمانویل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەرەنسا بە رۆژنامەی لوبوانی فەرەنسی وتوە، لە پۆستەكەمدا وەك سەرۆكی دەوڵەتێكی گەورەی وەك فەرەنسا مامەڵە دەكەم و پەیڕەوی سیاسەتی راستەقینەو پراگماتی دەكەم و ناچاریشم لەگەڵ زۆر سەرۆك و سەركردەی وڵاتاندا قسە بكەم و بە ئاشكراو راشكاوی باسی ناكۆكی و كێشەكان بكەم كە زۆرجار ئەو قسانە دەبێتە مایەی توڕەكردن و بێزاركردنی كەسی بەرامبەر، جا ئەو كەسە سەرۆك بێت یان لە هەر پۆستێكی تردا بێت.
ماكرۆن ئاماژەشی كردوە، ئەو قسانەی لەگەڵ وڵاتاندا دەیكەم رەنگە هی ئەوە نەبن بە ئاشكرا و لە میدیا بوترێن، بەڵام پێشئەوەی قسەیەكمان لەگەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا هەبێت و بۆ میدیای ئاشكرا بكەین، چەندین قسەی ترمان كردوە كە میدیاكان ئاگایان لێی نەبوە.
ماكرۆن كە یەكەم سەرۆكی گەنجی فەرەنسایەو تەمەنی 39 ساڵانە وتوشیەتی، پۆست و ئەركی سەرۆكایەتی كۆمار ئەوەندە خۆش نییە وەك هەندێك كەس پێیانوایە، بەڵكو ئەم ئەركە ئەوەندە قورسە ناچارم هەفتەی جارێك لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا قسە بكەم.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP