گەریلا 20 بەرپرسی توركیای دەستگیر كردووە
گەریلا 20 بەرپرسی توركیای دەستگیر كردووە ‌ 11/9/2017
بەرپرسێكی باڵای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئاشكرای دەكات، جگە لە دوو ئەندامی باڵای دەزگای میت، 18 بەرپرسی تری دەوڵەتی توركیا لەلایەن گەریلاكانی پەكەوە دەستگیر كراون.
مستەفا قەرەسو ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بە رادیۆی دەنگی كوردستانی نزیك لە حزبەكەی راگەیاندوە، ماوەیەك پێش ئێستا راگەیەنرا، كە دوو ئەندامی میت لە لایەن پەكەكەوە بەدیل گیراون، بەڵام پێویستە بوترێت كە نەك تەنها دوو ئەندامی میت، بەڵكو بەكۆی گشتی 20 بەرپرسی دەوڵەتی توركیا لە دەستی ئێمەدان كە دوانیان ئەندامی پلەبەرزی میتن.
ئاماژەشیكردوە، ماوەیەك پێش ئێستاش دوو بەرپرسی ناوچەیی توركیا لە بۆتان و جزیرە لە باكوری كوردستان كەوتنە دەست پەكەكە، بەڵام دەوڵەتی توركیا لە ئاست ئەو بەرپرسە بەدیل گیراوانەیدا بێدەنگی هەڵبژاردوە.
راشیگەیاندوە، ئەو دوو ئەندامەی میت كە لەم دواییانەدا بەدیل گیراون، پلانەكەیان پێچەوانە بۆتەوە، ئەوا راوچی بون و هاتون بۆ راو، بەڵام خۆیان بون بە نێچیر.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP