پێشمەرگە رێكەوتنی نەكردووە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە
پێشمەرگە هەموو كاتێ ئامادەیە بۆ بەشداری لەو ئۆپەراسیۆنەدا پێشمەرگە رێكەوتنی نەكردووە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە ‌ 11/9/2017
عەلی كاشان
وادەی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنەوەی حەویجە نزیكە، عیراق چاوەڕێی رزگاركردنەوەی دواین شارۆچكەی ژێر دەسەڵاتی داعشە، لە دواین لێدوانیدا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاندووە: ئۆپەراسیۆنی حەویجە بە بەشداری هێزی پێشمەرگە و سەرجەم هێزەكانی تری عیراق دەبێت.
لەو بارەیەوە لیوا هیوا ئەحمەد جێگری فەرماندی میحوەری چواری كەركوك بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە پێش شەڕی موسڵدا هەماهەنگی هەبوو بۆ رزگاركردنەوەی حەویجە، بەڵام دواتر بە هۆی شەڕی موسڵەوە ئۆپەراسیۆنەكە دواكەوت، لە ئێستادا هیچ گفتوگۆو رێكەوتنێكمان لەگەڵ حكومەتی بەغدا و وەزارەتی بەرگری نییە بۆ حەویجە، بەڵام پێشمەرگە ئامادەكاری خۆی كردووەو بە پلانێكی تۆكمەوە ئامادەیە.
لیوا هیوا وتیشی: بە پێویستی دەزانین رزگاركردنی حەویجە بە هەماهەنگی بێت چونكە سنوورێكی هاوبەشە و هێزەكانی پێشمەرگە سنورەكانی ناوچەی كەركوكیان پاراستووە.
هاوكات جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە پشتڕاستی كردەوە كە تائێستا هیچ كۆبوونەوە و رێكەوتنێك لە نێوان پێشمەرگەو هێزەكانی فیدراڵی و هاوپەیمانان نییە بۆ رزگاركردنەوەی حەویجە، هەروەها ئاماژەی بەوەكرد هێزەكانی پێشمەرگە چەند جارێك هاوپەیمانان و فەرماندەكانی عیراقیان ئاگادار كردۆتەوە كە پێشمەرگە هەموو كاتێ ئامادەیە بۆ بەشداری لەو ئۆپەراسیۆنە.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP