پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مان كارا ده‌كرێته‌وه
پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مان كارا ده‌كرێته‌وه ‌ 11/9/2017
״پارتی سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی یه‌كێتی په‌سه‌ند كردووه‌״
* هه‌وڵێكی تریش له‌گه‌ڵ گۆڕان ده‌درێت
* ئه‌مڕۆ دوا كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌ ده‌كرێت
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 14/9/2017، وه‌ك رۆژی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكرا، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئەنجامی هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم، كه‌ دوێنێ له‌ دوو كاتی جیاوازدا له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوون.
له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و پارتی‌، كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردسات نیوزو كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی راگه‌یاندن، بڵاویانكرده‌وه‌، «له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی یه‌كێتی و پارتی-دا گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌ی یه‌كێتییەوە بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كراوه‌»، به‌پێی زانیارییه‌كانیش «پارتی سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی و دارایی هه‌رێم په‌سه‌ند كردووه‌و له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان رێكه‌وتن و بڕیاره‌  رۆژانی ١٤ یان ١٥ی ئه‌م مانگه‌ په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌و یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان بكرێت». هه‌روه‌ها «یه‌كێتی و پارتی هه‌وڵێكی تریش ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌شداری له‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا بكه‌ن»، «بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ دوا كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگه‌ی یه‌كێتی له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی-دا بكرێت».
هه‌روه‌ها به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم»حزب و لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم رێكه‌وتن كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 14/9/2017، پەرله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه‌و دانیشتنی ئاسایی خۆی ده‌ستپێبكاته‌وه‌».



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP