په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌یاسای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكرد
21/6/2010
راگه‌یاندنی په‌رله‌مان
دوێنێ 21/6/2010، كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌ك درێژه‌ی هه‌بوو و تێیدا پرۆژه‌یاسای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكراو ئه‌مڕۆش كۆبوونه‌وه‌كان درێژه‌یان ده‌بێت. مادده‌كانی پرۆژه‌یاساكه به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی د.ئه‌رسه‌لان بایز جێگری سه‌رۆك و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان، دوێنێ په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ژماره 16ی خولی گرێدانی دووه‌م له‌ساڵی یه‌كه‌می خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه‌برد، كه‌تێیدا وه‌زیرو بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێم ئاماده‌یبوون. له‌دانیشتنه‌كه‌دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری خوێنده‌وه، كه له4 خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی‌بوو له‌به‌رده‌وامبوون له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژه‌یاسای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و خاڵی دووه‌م خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژه‌یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و خاڵی سێیه‌میش خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژه‌یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دواخاڵیش خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژه‌یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای یه‌كێتیی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان ژماره 14ی ساڵی 1993 بوو، پاشان داوای له‌هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و دارایی په‌رله‌مان كرد، به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و دوای خوێندنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی مادده‌ی شه‌شه‌می پرۆژه‌كه، كه‌تایبه‌ت بوو به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ته‌كه‌و له‌دوو بڕگه پێكهاتبوو، راپۆرتی هه‌ردوو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار كۆكبوون له‌سه‌ر پێشنیازی لابردنی ده‌سته‌واژه‌ی (استشاری) له‌سه‌ره‌تای بڕگه‌ی یه‌كه‌م و داڕشتنه‌وه‌ی خاڵی چواره‌می هه‌مان بڕگه له‌گه‌لا سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی بڕگه‌ی دووه‌م، به‌و پێشنیازه‌وه مادده‌كه به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا. مادده‌ی حه‌وته‌می پرۆژه‌كه تایبه‌ت بوو به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دیوان، دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر مادده‌كه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی وه‌زاره‌ت هاتووه، بڕیاردرا كۆی ناوه‌رۆكی مادده‌كه لاببرێت و ته‌نها ئه‌م ده‌قه له‌شوێنی دابنرێت كه‌ده‌ڵێت: (مدیریه الدیوان العامه: یراسها مدیر عام حاێل علی شهاده جامعیه ومن ژوی الخبره والاختێاێ)، به‌و گۆڕانكارییه‌وه مادده‌كه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا. مادده‌ی هه‌شته‌می پرۆژه‌كه تایبه‌ت بوو به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی بودجه، له‌سه‌ر پێشنیازی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی و پشتگیریی راپۆرتی دارایی، خاڵه‌كانی یه‌كه‌م تا شه‌شه‌می مادده‌كه لابران و به‌و گۆڕانكارییه‌وه په‌سه‌ندكردنی ئه‌و مادده‌یه‌ش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بوو. مادده‌ی نۆیه‌میش تایبه‌ت بوو به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ژمێریاریی، به‌هه‌مانشێوه له‌سه‌ر پێشنیازی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی و پشتگیریی راپۆرتی دارایی، خاڵه‌كانی یه‌كه‌م تا ده‌یه‌می مادده‌كه لابران و به‌و گۆڕانكارییه‌وه په‌سه‌ندكردنی ئه‌و مادده‌یه‌ش به‌یه‌ك ده‌نگی دژ بوو. مادده‌ی ده‌یه‌م تایبه‌ت بوو به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی باج، له‌سه‌ر پێشنیازی هه‌ردوو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار داواكرا ئه‌و مادده‌یه له‌گه‌لا مادده‌ی دوانزه‌یه‌م، كه‌تایبه‌ته بوو به(المدیریه العامه لعقارات الاقلیم) له‌مادده‌یه‌كدا یه‌كبخرێن و بكرێنه یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی، بۆیه سه‌ره‌تا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشنیازی یه‌كخستنی هه‌ردوو مادده‌كه‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا، پاشان دوای داڕشتنه‌وه‌ی مادده‌كه به‌پێی پێشنیازی هه‌ردوو لیژنه، مادده‌كه به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا. مادده‌ی یازده‌یه‌م تایبه‌ت بوو به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گومرگ، دوای گۆڕینی ناونیشانی مادده‌كه له(مدیریه الكمارك العامه) بۆ (مدیریه العامه للكمارك)، به‌و گۆڕانكارییه‌وه مادده‌كه به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا. مادده‌ی سیانزیه‌می ئه‌سڵی پرۆژه‌كه، كه‌تایبه‌ت بوو به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی خانه‌نشین، هیچ گۆڕانكارییه‌كی تێدا نه‌كراو به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا. خزمه‌تی باشتر مادده‌ی چوارده‌یه‌می ئه‌سڵی پرۆژه‌كه، كه‌تایبه‌ت بوو به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی بانكه بازرگانییه‌كان، به‌هه‌مانشێوه هیچ گۆڕانكارییه‌كی تێدا نه‌كراو به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا. مادده‌ی پازده‌یه‌می ئه‌سڵی پرۆژه‌كه، كه‌تایبه‌ت بوو به(مدیریه العامه للمێارف الاختێاێیه)، ئه‌و مادده‌یه‌ش به‌هه‌مانشێوه هیچ گۆڕانكارییه‌كی تێدا نه‌كراو به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا. مادده‌ی شانزه‌یه‌می ئه‌سڵی پرۆژه‌كه، كه‌تایبه‌ت بوو به(الشركه العامه للتامین)، دوای داڕشتنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی مادده‌كه، به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا. مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌می ئه‌سڵی پرۆژه‌كه، كه‌تایبه‌ت بوو به(المدیریه العامه للشۆون القانونیه)، له‌سه‌ر پێشنیازی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی و پشتگیریی راپۆرتی دارایی، خاڵه‌كانی یه‌كه‌م تا سێیه‌می مادده‌كه لابران و به‌و گۆڕانكارییه‌وه په‌سه‌ندكردنی ئه‌و مادده‌یه‌ش به‌كۆی ده‌نگ بوو. مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌می ئه‌سڵی پرۆژه‌كه، كه له‌دوو بڕگه پێكهاتبوو باسی له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆ‌و ده‌سه‌لاتی وه‌زیر له‌دانان و لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان ده‌كات، دوای زیادكردنی ده‌سته‌واژه‌ی (الغی) بۆ بڕگه‌ی دووه‌م، ئه‌و مادده‌یه‌ش به‌یه‌ك ده‌نگی دژ په‌سه‌ندكرا. مادده‌ی نۆزده‌یه‌م و بیسته‌م و بیست و یه‌كه‌می ئه‌سڵی پرۆژه‌كه تایبه‌ت بوو به‌حوكمه كۆتاییه‌كان و دوای داڕشتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه هه‌رسێ مادده‌كه به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكران. پاشان كۆی پرۆژه‌كه‌و هۆكاره پێویستییه‌كانی به‌یه‌كه‌وه خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكران و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له‌گه‌لی كوردستان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم كرد‌و هیوایخواست به‌هۆی ئه‌و یاسایه‌وه خزمه‌تی باشتر پێشكه‌شی میلله‌ته‌كه‌مان بكرێت، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری دارایی سوپاسی ماندووبوونی په‌رله‌مانتاران و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كرد‌و رایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان هه‌وڵده‌دات له‌زووترین كاتدا حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێبكات. دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: دانیشتنی داهاتوو سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 22/6/2010 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
|
|
|
|
|
|
|
|
|