سڵاوو پەرۆشیی تاڵەبانی و بارزانی گەیاندە کەرکوکییەکان
سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی دوو خوێندنگەی نموونەیی لەشاری کەرکوک دانا
سڵاوو پەرۆشیی تاڵەبانی و بارزانی گەیاندە کەرکوکییەکان سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی دوو خوێندنگەی نموونەیی لەشاری کەرکوک دانا ‌ 29/7/2010
کوردستانی نوێ- د.بەرھەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی کەرکوکی کردو بەردی بناغەی خوێندنگەی نموونەیی داناو لەگەڵ پارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگاکەش کۆبۆوە.
سەرۆکی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند: خۆشحاڵم لەگەڵ چەند وەزیرێکی حکومەتی ھەرێم ھاتووین بۆ دانانی بەردی بناغەی دوو خوێندنگەی نموونەیی لەکەرکوک، کە بەشێکە لەھاوکاریی حکومەتی ھەرێم بۆ شاری کەرکوک بەھەموو پێکھاتەکانییەوە بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی زوڵم و زۆری پێشوو کەدووچاری ئەم شارە ھاتبوو و وایکردبوو لەو ھەموو خێروبێرەی بێ بەش بێت.
د.بەرھەم پەرۆشی و سڵاوی بەڕێزان مام جەلال و کاک مەسعودی گەیاندە شاری کەرکوک و دانیشتووانەکەی، تەئکیدیشیکردەوە کەئەرکی سەرشانی ئێمەیە خزمەتی ئەو شارە بکەین و لەجیاتی سیاسەتی پاکتاوی رەگەزی و راگواستن، ئاوەدانی بکەینەوە.
روونیشیکردەوە، ئێمە پێمانوایە کەرکوک شارێکی کوردستانییە، بەڵام نامانەوێت چارەسەرێکی کوردی بسەپێنین، ئێمە دەمانەوێت بەگوێرەی دەستوورو رێوشوێنە یاساییەکان ئەو گرفتە چارەسەر ببێت.
راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران و عومەر غەریب
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی کەرکوکی کردو بەردی بناغەی خوێندنگەی نموونەیی داناو لەگەڵ پارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگاکەش کۆبۆوە.
خوێندنگەیەکی ٢٧ پۆلی
دوێنێ ٢٩/٧/٢٠١٠، د.بەرھەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی کەرکوکی کردو لەلایەن پارێزگارو بەرپرسانی ئیدارییەوە پێشوازیی لێکراو لەگەڕەکی رەحیماوا بەئامادەبوونی وەزیرانی پەروەردەو ئاوەدانکردنەوەو رۆشنبیری و کار، لەچوارچێوەی ھەڵمەتی نیشتمانی بۆ دروستکردنی خوێندنگەی ھاوچەرخ، بەردی بناغەی خوێندنگەیەکی ٢٧ پۆلی دانا.
لەوتەیەکیشیدا سەرۆکی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند: خۆشحاڵم کە لەگەڵ چەند وەزیرێکی حکومەتی ھەرێم ھاتووین بۆ دانانی بەردی بناغەی دوو خوێندنگەی نموونەیی لەکەرکوک، ئەمە بەشێکە لەھاوکاریی حکومەتی ھەرێم بۆ کەرکوک بەھەموو پێکھاتەکانییەوە بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی زوڵم و زۆری پێشوو کەدووچاری ئەم شارە ھاتبوو.
ھەروەھا پەرۆشی و سڵاوی مام جەلال و کاک مەسعودی گەیاندە شاری کەرکوک و دانیشتووانەکەی، تەئکیدیشیکردەوە کەئەرکی سەرشانی ئێمەیە خزمەتی ئەو شارە بکەین و لەجیاتی سیاسەتی پاکتاوی رەگەزی و راگواستن، ئاوەدانی بکەینەوەو وابکەین سوودمەندبێت لەخێروبێرەکەی.
ھەر لەڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی ئەو خوێندنگەیەدا سەرۆکی حکومەتی ھەرێم وتی: ئێمە دەمانەوێت کەرکوک ببێتە ھێمای بەیەکەوە ژیان، ھەر بۆیەش ناوی ئەو خوێندنگەیە بەیەکەوە ژیان دەبێت، ھەروا ئاماژەی بەوەشکرد، کەچەند پرۆژەیەکی تر کەھەندێکیان تەواوکراون و ھەندێکیشیان لەجێبەجێکردندان لەلایەن حکومەتی ھەرێم لەکەرکوک ئەنجامدەدرێن، کەسەرجەم پێکھاتەکان لێی سوودمەنددەبن.
پاشان سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و وەفدی ھاوڕێی سەردانی پارێزگای کەرکوکیان کردو لەلایەن بەرپرسە ئیدارییەکانی ئەو شارەوە بەکوردو عەرەب و تورکمانەوە پێشوازییان لێکرا، لەدیدارێکدا سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا ئاماژەی بەوەدا، کە د.بەرھەم ساڵح دەمێکە لەخەمی خەڵکی کەرکوکدایە.
 کەرکوک زیاتر
ئاوەدان دەبێتەوە
لەلایەن خۆشییەوە، سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کەئێمە دەمانەوێت ھاریکارو پشتیوانی ئێوەبین لەپێکەوەژیان و پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەو تێپەڕاندنی کێشەکانی رابردوودا.
ئاماژەی بەوەشکرد کەھەندێک لایەن گرەویان لەسەر ئەوە بوو کە کەرکوک ببێتە سەرەتای تەقینەوەی شەڕێکی ناوخۆ، بەڵام بەھەوڵی ئێوەو ھەموولایەک نەک ھەر ئەمە رووینەدا، بەڵکو بەپێچەوانەوە ئێستا کەرکوک زیاتر ئاوەدان دەبێتەوە. روونیشیکردەوە، ئێمە پێمانوایە کەرکوک شارێکی کوردستانییە، بەڵام نامانەوێت چارەسەرێکی کوردی بسەپێنین.
دوای کۆتاییھاتنی دیدارەکەش، سەرۆکی حکومەت بۆ رۆژنامەنووسان دواو وتی: بڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان خزمەتکردنی شاری کەرکوکە بەھەموو پێکھاتەکانییەوە.
روونیشیکردەوە، کەمافی کورد بەئینکارکردنی مافی ئەوانی تر بەدینایەت، ھەروا ناشبێت چارەسەری عەرەبی، یان دەرەکی بۆ کەرکوک پێشکەش بکرێت، بەڵکو دەبێت بەگوێرەی دەستوورو یاسا بێت.
حکومەتی ھاوبەشی نیشتمانی
سەبارەت بەدۆخی سیاسیی عیراقیش، د.بەرھەم رایگەیاند: کورد دەیەوێت حکومەتی ھاوبەشی نیشتمانی پێک بێت و ھیچ لایەک فەرامۆش نەکرێت و پابەندبێت بەدەستوورو بنەما دیموکراسی و فیدرالییەکان.
جێگەی ئاماژەیە، بودجەی تەرخانکراو بۆ ئەو دوو خوێندنگەیە، چوار ملیار دینارە کەسەرجەم پێویستییەکانی تێدایە لەتاقیگەو کۆمپیوتەرو ھۆڵی وەرزش، کە بەدیزانێکی گونجاو و تازە لەچوارچێوەی ھەڵمەتی نیشتمانی دروستکردنی خوێندنگەی ھاوچەرخ جێبەجێدەکرێن. سەرەڕای جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری تر کە لەبودجەی حکومەتی ھەرێم جێبەجێدەکرێن، وەکو دروستکردنی چەندیاریگایەک و گەیاندنی کارەباو ئاو و ئاوەڕۆو قیرتاوکردن و دروستکردنی باخ لەگەڕەکەکاندا.

#5278
9/9/2010
ئه‌رشیف
 
‌ پاڵه‌وانى خولى پله‌ یه‌ك خه‌لاتكرا کوردستانی نوێ‌ 8/9/2010
‌ له‌بۆینس ئایرس راوی گاشێته‌كانی ئیسپانیا كرا کوردستانی نوێ‌ 8/9/2010
 
‌ له‌چین 8 ملیۆن كه‌س تووشى نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ر بوون ئا:گوڵڤین موزه‌فه‌ر‌ 8/9/2010
‌ تووڕه‌بوونی پیاوان و بێهێزبوونی مێشك له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌‌ 8/9/2010
‌ قه‌ڵه‌ویی په‌یوه‌ندیی به‌شێرپه‌نجه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌‌ 8/9/2010

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP