حكومه‌تی هه‌رێم پرۆژه‌یان بۆ جێبه‌جێده‌كات
2 ساڵه دیاله بودجه‌ی نه‌داوه‌ته خانه‌قین
31/7/2010
خانه‌قین، گه‌رمیان عه‌زیز ماوه‌ی 2 ساڵه قه‌زای خانه‌قین هیچ بڕه بودجه‌یه‌كی پێ نه‌گه‌یشتووه له‌لایه‌ن پارێزگای دیاله‌وه، ئه‌مه‌ش چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كه‌پێویسته ئه‌نجامبدرێت، دواده‌خات. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن قایمقامی قه‌زای خانه‌قین به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: له‌لایه‌ن پارێزگای دیاله‌وه ماوه‌ی 2 ساڵه هیچ بودجه‌یه‌ك بۆ خانه‌قین دابیننه‌كراوه، له‌كاتێكدا كه شاره‌كه‌یان پێویستی به‌چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێویست هه‌یه، به‌لام چه‌ندینجار داوای دابینكردنی بودجه‌یان كردووه له‌پارێزگای دیاله، به‌لام تائێستا بێسوودبووه، چونكه ساڵی 2009و 2010 هیچ بودجه‌یه‌ك دابیننه‌كراوه، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2003وه خانه‌قین رزگاركراوه‌و تائێستا 2 ساڵه بودجه دابینكراوه بۆ خانه‌قین، ئه‌ویش ساڵی 2007و 2008 بوو و بودجه‌كه‌ش به‌گوێره‌ی پێویست نه‌بوو، چونكه 70% بوو، وتیشی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی پرۆژه‌وه هاوكاریی خانه‌قین ده‌كات، هه‌رچه‌نده بودجه‌مان نییه له‌سه‌ر كوردستان، چونكه خانه‌قین له‌سه‌ر پارێزگای دیاله‌یه‌و ده‌بێت پارێزگای دیاله بودجه دابینبكات، به‌لام ئێستا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌بواری جێبه‌جێكردندان.
|
|
|
|
|
|
|
|
|