له‌به‌ریتانیا شكاتی لێكرا
kurdishmedia داوای لێبوردن له‌به‌رپرسی مه‌كته‌بی یه‌كێتی ده‌كات
1/8/2010
له‌نده‌ن، كوردستانی نوێ رۆژی 29/7/2010، له‌دادگای دادی شاهانه، كوردیش میدیا‌و به‌رپرسی ماڵپه‌ڕه‌كه د.ڕێبوار فه‌تاح داوای لێبوردنیان له‌خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كرد. به‌دانپیانان به‌لێپرسراویه‌تی و داوای لێبوردنكردنیش ئه‌و لێپرسراوێتییه یاسایه‌ی كه‌ڕووبه‌روِوی ماڵپه‌ڕی كوردیش میدیا كرابۆوه یه‌كلاییكرایه‌وه. خاتوو شاناز لێپرسراوی مه‌كته‌بی به‌ریتانیای ی.ن.ك داواكاری یاسایی تۆمار كرد بوو له‌سه‌ر وتارێك كه له18/2/2009 به‌ناونیشانی ی.ن.ك تاوانبار ده‌كرێت به‌هه‌وڵی كوشتن. له‌كوردیش میدیا بلاوكرابۆوه. وتاره‌كه وایده‌رده‌خست كه مه‌كته‌بی له‌نده‌نی ی.ن.ك هه‌وڵیانداوه بۆ كوشتنی هه‌وادارێكی ڕه‌گ له‌شاری بۆڵتن له‌به‌ریتانیا. كوردیش میدیا‌و د.رێبوار فه‌تاح په‌سه‌ندیان كرد كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م تۆمه‌ته راستی تێدا نییه‌و نه‌ده‌بوایه وتاره‌كه بڵاوبكرێته‌وه. ده‌قی بڕیاره‌كه:www.kurdmedia.comarticle.aspx?id=16413. كوردیش میدیا‌و د.رێبوار فه‌تاح ره‌زامه‌ندیی خۆیان ده‌ربڕیوه كه‌بڕێك پاره‌ش پێشكه‌ش بكه‌ن به‌كۆمه‌ڵه‌ی رۆژ بۆ په‌ككه‌وته‌كان كه له‌لایه‌ن خاتوو شانازه‌وه ده‌ستنیشانكراوه. پارێزه‌ری خاتوو شاناز بۆ دادگای روونكرده‌وه‌كه هه‌رگیز مه‌به‌ستی ئه‌و نه‌بووه كه‌ماڵپه‌ڕی كوردیش میدیا‌و هیچ ماڵپه‌رێكی تر راگرێت له‌ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كانیان و ره‌خنه‌گرتن له‌ی.ن.ك له‌ڕوانگه‌ی ئازادی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه، به‌لكو داوای یاسایی تۆماركردووه بۆ پاراستنی ناوبانگی خۆی، كه‌كوردیش میدیا دانیپێدانا كه‌تاوانباركردنێكی ناڕاست و قورس بووه. هه‌ندێك كه‌س ئه‌و په‌نا بردنه به‌ر یاسایه‌یان به‌ده‌مكوتكردنی میدیای ئازاد له‌قه‌ڵه‌مدا و بێ ئه‌وه‌ی له‌دروستی ئه‌و تۆمه‌ته ناو زرێنه‌ره بكۆڵنه‌وه كه‌وتنه لایه‌نگریكردن و بڕیاردان له‌كه‌یسێك كه‌دژ به‌هه‌موو یاسایه‌كی رۆژنامه‌گه‌رییه. خاتوو شاناز له‌لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پره‌نسیپی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی به‌مانای ئه‌وه دێت كه‌ڕۆژنامه‌نوس ئازادیی راده‌ربڕین و مافی بلاوكردنه‌وه‌ی راستییه‌كان و بیروبوَچوونی لێ زه‌وت نه‌كرێت نه‌ك وه‌ك هه‌ندێك له‌و خۆ به‌ڕۆژنامه‌نووس زانانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه كه‌ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی به‌وه ده‌زانن به‌هه‌وه‌سی خۆیان هه‌واڵی ناڕاست و جه‌واشه‌كاری بلاوبكه‌نه‌وه‌و تۆمه‌تی ناڕه‌وا بده‌نه پاڵ ئه‌م و ئه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ره‌كانیان مافی داكۆكیكردنیان له‌خۆ هه‌بێت. خاتوو شاناز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌من له‌گه‌ڵ ئازاردانی هیچ رۆژنامه‌نووسێكدا نیم و پشتگیری له‌ئازادیی راده‌ربڕین ده‌كه‌م، به‌لام له‌هه‌مانكاتیشدا دژی به‌كارهێنانی میدیام بۆ سه‌ر لێشێواندنی جه‌ماوه‌ر هه‌روه‌ها بلاوكردنه‌وه‌ی درۆ‌و ده‌له‌سه به‌مه‌به‌ستی جوڵاندنی سۆزی جه‌ماوه‌ر.
|
|
|
|
|
|
|
|
|