یه‌كێتی سه‌ره‌خۆشی گه‌یانده‌ كونسوڵخانه‌ی ئێران
یه‌كێتی سه‌ره‌خۆشی گه‌یانده‌ كونسوڵخانه‌ی ئێران ‌ 11/1/2017
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان، دوێنێ به‌سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێكی یه‌كێتی، سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كرد‌و ماته‌مینی‌و هاوخه‌مییان بۆ كۆچی دوایی هاشمی ره‌فسنجانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، گه‌یانده‌ ئاغای عیبادی كونسوڵی ئێران له‌هه‌ولێر.
له‌وته‌یه‌كدا، سه‌عدی پیره‌؛ رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی كاركردنیدا به‌ڕێز هاشمی ره‌فسنجانی، رۆڵی گرنگی هه‌بووه‌ له‌هاوكاری‌و دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندیی پته‌و له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد، كه‌ مایه‌ی به‌رزنرخاندنه‌.
سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر بۆ كونسوڵخانه‌ی ئێران
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ردوێنێ، وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌خۆشی سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ئێرانی له‌هه‌ولێر كرد.
وه‌فده‌كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تیی رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێ، په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی گه‌یانده‌ گه‌لی ئێران‌و ستافی دیپلۆماسی‌و ئیداریی كونسوڵخانه‌‌و وتیشی: له‌ده‌ستدانی، هاشمی ره‌فسنجانی؛ یه‌كێك له‌كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كانی ئێران، كه‌لێنێك بۆ سیاسه‌تی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ دروستده‌بێت. له‌به‌رامبه‌ریشدا كونسوڵی ئێران، سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌یانی كرد.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7173
20/1/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان 19/1/2017
‌ گراند سلامی ئوستورالیا 19/1/2017
زانست
‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ خوێنه‌رانی‌ كتێب ساڵی‌ 1960 زیاتر بووه‌ له‌ ئێستا 19/1/2017
‌ زیانه‌كانی زۆر به‌كارهێنانی خوێ 19/1/2017
‌ تێچووی جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر ئابوری جیهان گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ یه‌ك تریلیۆن دۆلار 19/1/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP