پێشمه‌رگه‌ سه‌لماندی‌ مایه‌ی‌ سه‌ربه‌رزیی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورده‌
پێشمه‌رگه‌ سه‌لماندی‌ مایه‌ی‌ سه‌ربه‌رزیی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورده‌ ‌ 11/1/2017
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌، دوێنێ له‌مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ له‌سلێمانی‌، پێشوازیی له‌ ڤیارا ڤاڵچانۆڤ‌و هێنری‌ میدلیتۆن راوێژكارانی‌ یۆنامی‌ له‌عیراق كردو رایگه‌یاند: هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگیی هێزی‌ پێشمه‌رگه‌‌و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عیراق، باشترین هۆكاری‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانن به‌سه‌ر داعشدا. وتیشی: هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌شه‌ڕدا، هیچ كێشه‌و ناكۆییه‌ك له‌نێوانیاندا نییه‌، ئه‌گه‌رچی‌ له‌ڕووی‌ سیاسییه‌وه‌ ناكۆكی‌ هه‌یه‌‌و هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ش سه‌لماندی‌ كه‌ مایه‌ی‌ سه‌ربه‌رزیی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورده‌ له‌جیهاندا.
سه‌باره‌ت به‌ناوخۆی عیراق‌و هه‌رێمیش، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ هه‌رێم‌و به‌غدا، ته‌نها كێشه‌یان له‌سه‌ر نه‌وت‌و غاز نییه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر مووچه‌و بودجه‌، له‌سه‌ر مووچه‌و چه‌كداركردنی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌، له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، له‌سه‌ر پشكی‌ كورد له‌عیراق، هه‌یه‌و هه‌ركاتێكیش شه‌ڕی داعش كۆتاییهات، له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌وینه‌ گفتوگۆ. وتیشی: ئه‌گه‌ر نه‌توانرێت چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان بكرێت‌و به‌عه‌قڵیه‌تی‌ تائیفی‌ هه‌نگاوبنرێت، ئه‌وا كێشه‌كان مه‌ترسیی‌ له‌سه‌ر چاره‌نووسی‌ هاوبه‌شمان دروستده‌كه‌ن.
مه‌لا به‌ختیار؛ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه‌»یه‌كێتی‌ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی‌ باشی هه‌یه‌، له‌به‌دیهێنانی‌ مافه‌ دیموكراسی‌و مه‌ده‌نییه‌كانیان له‌باكووری‌ كوردستان پشتیوانییان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌و كێشانه‌شی‌ له‌شنگال هه‌یه‌، پێشترو ئێستاش باوه‌ڕمانوایه‌ كه‌ كاتی‌ هاتووه‌ به‌گفتوگۆیه‌كی‌ سیاسی‌ كۆتاییان پێبهێنرێت. ئه‌وه‌شی وت: پێشنیاز زۆره‌ بۆ موسڵ‌و دوای‌ رزگاربوونی‌، به‌ڵام له‌دوای‌ پرۆسه‌ی‌ رزگاركردنی، ده‌كه‌وینه‌ پرۆسه‌ی‌ گفتوگۆیه‌كی‌ جددی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئیتر ماده‌ی‌ 140 له‌ته‌واوی‌ سنووری‌ ناوچه‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان، جێبه‌جێبكرێت‌و ئه‌وه‌شی پێویسته‌ بكرێت ئه‌وه‌یه‌ حوكم‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ شاره‌كه‌ بدرێته‌وه‌ ده‌ست خه‌ڵكه‌كه‌ی.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7276
25/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 25/5/2017
‌ ته‌نیا هه‌نگاوی كۆتایی ماوه‌ 25/5/2017
زانست
‌ بیری یاقوب چاڵێكی ده‌م كراوه‌ له‌ ته‌كساس 25/5/2017
‌ هۆكاری سێیه‌كی مردنی مرۆڤ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا 25/5/2017
‌ دایكێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ ٣٨ منداڵی هه‌یه‌ 25/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP