ئه‌مڕۆ یه‌كێتی‌و پارتی كۆده‌بنه‌وه‌
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی‌و پارتی كۆده‌بنه‌وه‌ ‌ 11/1/2017
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 11/1/2017، وه‌فدی باڵای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌.
رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و  ئه‌ندامی وه‌فدی یه‌كێتی بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی، به‌ كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ وه‌فدی باڵای یه‌كێتی‌و پارتی له‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌، وتیشی: ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌، هه‌مان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی خولی پێشووه‌، راشیگه‌یاند: وه‌فدی هه‌ردوولاش هه‌مان وه‌فدی پێشوو ده‌بێت، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ (پڕۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ حزبه‌كاندا نییه، به‌ڵكو بۆ دۆخی گشتیی هه‌رێمی كوردستانه‌، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان‌و سیستمی حوكمڕانی‌و بواره‌ جیاوازه‌كانی دیكه‌یه‌).
شایانی باسه‌، رۆژی 19/12/2016، وه‌فدی باڵای پارتی سه‌ردانی سلێمانی كردو له‌گه‌ڵ وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیدا كۆبۆوه‌.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7199
20/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ دوای یاریی بارسێلۆناو پاریسییه‌كان ده‌چێته‌ سعودیه‌ 20/2/2017
‌ بۆندێكی خه‌یاڵیی ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ریاڵ مه‌درید 20/2/2017
زانست
‌ 500 پارچه‌ ئاسه‌وای‌ نایاب گه‌ڕێندرانه‌وه‌ ئێران 17/2/2017
‌ ره‌نگه‌ گه‌نمه‌شامیی كۆتایی بێت‌و نه‌مێنێت 14/2/2017
‌ مادده‌یه‌كی به‌هێزتر له‌ پۆڵا له‌ زه‌یتی چێشتلێنان 14/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP