كۆسره‌ت ره‌سوڵ: كوردستانی نوێ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌ورەیە
كۆسره‌ت ره‌سوڵ: كوردستانی نوێ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌ورەیە ‌ 12/1/2017
به‌ڕێزان: ئه‌ندامانی خێزانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
له‌ساڵڕۆژی ده‌رچوونی ژماره‌ سفری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، له‌دڵه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆمتان ئاراسته‌ده‌كه‌م‌و ئومێده‌وارم هه‌میشه‌ له‌به‌ره‌وپێشچوون‌و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدا بن.
كوردستانی نوێ وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی دوای راپه‌ڕین له‌كوردستان، ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌و گرنگی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان‌و هاتنه‌كایه‌ی میدیای ئه‌لیكترۆنی، به‌رده‌وامی له‌ده‌رچوونی كوردستانی نوێ ده‌ستكه‌وتێكی تره‌، كه‌ مایه‌ی شانازییه‌ بۆ هه‌مووان.
له‌ساڵڕۆژی ده‌رچوونیدا، ئومێده‌وارم كوردستانی نوێ؛ نه‌ك به‌ته‌نها رۆژنامه‌ی هه‌موو یه‌كێتی-یه‌كان بێ، بگره‌ رۆژنامه‌ی هه‌موو كوردێك بێ‌و ئاوێنه‌ی گه‌یاندنی داخوازییه‌كانی هاووڵاتیان بێ‌و وه‌ك هه‌میشه‌ بایه‌خ به‌سه‌رجه‌م بواره‌ جۆربه‌جۆره‌كان بدات.
جارێكی تر پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی یه‌كه‌به‌یه‌كه‌تان ده‌كه‌م‌و ده‌خوازم هه‌میشه‌ به‌رده‌وامبن له‌خزمه‌تكردنی كاروانی میدیای كوردی.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك)



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7300
22/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP