سه‌رۆك كۆمار: كوردستانی نوێ داهێنانێكی كه‌موێنه‌یە
سه‌رۆك كۆمار: كوردستانی نوێ داهێنانێكی كه‌موێنه‌یە ‌ 12/1/2017
د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوینی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ-وه‌، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌ر‌و رۆژنامه‌نووسانی رۆژنامه‌كه‌ كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌ر‌و رۆژنامه‌نووس‌و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی ئازیز
به‌بۆنه‌ی بیست‌و پێنجه‌مین ساڵڕۆژی ده‌رچواندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ-ی ئازیزه‌وه‌ خۆم به‌به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاسته‌بكه‌م، له‌م یۆبیلی زیوینی-یه‌یدا داوای سه‌ركه‌وتن‌و پێشكه‌وتنی زیاتر بۆ ئه‌م رۆژنامه‌ ئازیزه‌ ده‌كه‌م، كه‌ یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی رۆژانه‌یه‌‌و داهێنانێكی كه‌موێنه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه‌ له‌كوردستانێكی نوێی دوای سه‌رده‌می دیكتاتۆری‌و سه‌ركوتكردن.
كوردستانی نوێ له‌ماوه‌ی چاره‌كه‌ سه‌ده‌ی ته‌مه‌نیدا خزمه‌تێكی گه‌وره‌‌و به‌رچاوی بواره‌ جیاجیاكانی رۆژنامه‌گه‌ری‌و رووناكبیری‌و كلتوری‌و ئه‌ده‌بیی كردووه‌، بووه‌ پێشه‌نگی ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر‌و ئازادیی بیروڕا ده‌ربڕین كه‌ ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ یه‌كه‌مین ده‌ستپێشخه‌ریی كردووه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پانتاییه‌كی به‌رفراوان له‌ئازادییه‌كان بۆ نووسه‌ر‌و رووناكبیر‌و رۆژنامه‌نووسان بێ جیاوازی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش چاوی لێكرا كه‌ بۆته‌ سه‌روه‌رییه‌ك‌و خێزانی كوردستانی نوێ مافی خۆیانه‌ شانازیی پێوه‌بكه‌ن، له‌ڕیزی پێشه‌وه‌یان برای دڵسۆزتان وه‌ك خاوه‌ن ئیمتیازی ئه‌م رۆژنامه‌ ئازیز‌و به‌ناوبانگه‌.
ئومێده‌وارم، كوردستانی نوێ، كه‌ ده‌رچواندنه‌كه‌ی‌و رێباز‌و شێوازه‌كه‌ی وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌‌و نه‌وعیی بوو، زیاتر به‌ره‌وپێشبچێت‌و رۆڵی خۆی ببینێت له‌زیاتر دابینكردنی ئازادییه‌كانی بیروڕا‌و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان‌و ئاشتیی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌گژاچوونه‌وه‌ی فكری توندڕه‌وی‌و تیرۆر‌و بوغزاندن، هه‌ر سووربێت له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامی ته‌بایی‌و یه‌كترقبوڵكردن‌و زمانی دیالۆگ‌و كاری پێكه‌وه‌یی‌و برایه‌تیی نێوان پێكهاته‌‌و هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌عیراق‌و كوردستاندا، هه‌رده‌م ئه‌و كوردستانی نوێ-یه‌ بێت، كه‌ لێی ده‌ڕوانین‌و چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین له‌به‌ره‌وپێشبردنی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردییدا.
پیرۆزبێت یادی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، هه‌ر له‌سه‌ركه‌وتن‌و پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌سه‌ندندا بێت.
براتان
د.فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆمار



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7398
24/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ سیمۆنا هالیپ خه‌ڵاتی پۆرشی برده‌وه‌ 24/10/2017
‌ میسی ئێران خه‌ونه‌كه‌ی‌ هێنایه‌دی 24/10/2017
زانست
‌ یه‌كه‌مین نموونه‌ی فڕۆكه‌ی وشكاوه‌كی كاره‌بایی له‌ ڕوسیا خرایه‌ڕوو 24/10/2017
‌ كه‌نگه‌ری خوێنمژ به‌رله‌ ملیۆنه‌ها ساڵ قڕبووه‌ 24/10/2017
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP