كه‌ركوك نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان‌و سیمبولی به‌رگری‌و به‌گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆره‌
كه‌ركوك نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان‌و سیمبولی به‌رگری‌و به‌گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆره‌ ‌ 15/2/2017
به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتیوانی‌و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ بارودۆخی سیاسی‌و ئه‌منی‌و ژیان‌و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی كه‌ركوك، وه‌فدێكی باڵای ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌ سه‌رۆكایه‌تی عادل موراد سه‌ردانی پارێزگای كه‌ركوكی كرد.

پاراستنی پێكه‌وه‌ژیان‌و ته‌بایی
وه‌فده‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی سه‌ردانی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیان له‌كه‌ركوك كرد، لێپرسراوی‌ نوسینگه‌كه‌ ئه‌رك‌و كاره‌كانی نوسینگه‌كه‌ی‌ بۆ وه‌فدی‌ میوان روونكرده‌وه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ كاركردن له‌پێناو دروستكردن‌و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی به‌هێز له‌نێوان كوردو عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و كلدۆ ئاشور له‌ پاراستنی پێكه‌وه‌ژیان‌و ته‌بایی‌و برایه‌تی نێوان پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌.
له‌لای خۆیه‌وه‌ سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ستایشی كاره‌كانی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كردو داوای لێكردن، له‌ كاره‌كانیان پشت به‌خۆیان ببه‌ستن‌و   ئه‌و به‌رنامه‌و پڕۆگرامه‌ی كه مام جه‌لال چه‌سپاندویه‌تی، بكه‌ن به‌ بنه‌ما بۆ بره‌ودان به‌ ئه‌ركه‌كانیان له‌پێناو چه‌سپاندنی ئه‌ركه‌نیان‌و برایه‌تی نێوان پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌و پارێزگاریكردن له‌ ئۆقره‌یی  و ئاسایشی هاووڵاتیان.

پاراستنی ئۆقره‌یی كه‌ركوك
پاشان وه‌فده‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كردو له‌لایه‌ن ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندو ئه‌ندامان‌و كادیرانی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ پێشوازیان لێكرا، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند باسی گرنگترین گۆڕانكاریی‌و پێشهاته‌ سیاسیه‌كانی شاره‌كه‌و په‌یوه‌ندی‌و كاری هاوبه‌شی مه‌ڵبه‌ند له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان‌و نه‌ته‌وه‌ پێكهاته‌كان كرد، وتیشی: كه‌ركوك وه‌كو شارێكی فره‌ نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌ تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و، یه‌كێتی گرنگی تایبه‌تی خۆی پێداوه‌ و هه‌موو پێكهاته‌كان له‌ به‌رێوه‌بردنی شاره‌كه‌ به‌شدارن. 
لای خۆشیه‌وه‌ عادل موراد به‌گرنگیه‌وه‌ باسی رۆڵی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی‌ کرد له‌ رووی سیاسی‌و ئیداری‌و سه‌ربازی‌، قوربانییه‌كانی له‌پێناو پاراستنی ئۆقره‌یی له‌شاره‌كه‌دا به‌ گرنگ وه‌سفكردو وتی: ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه‌ روبه‌ڕوی شاره‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌ پێویستیی به‌كاری هه‌میشه‌یی هه‌مه‌لایه‌نه‌ هه‌یه‌ ، یه‌كێتی له‌ دروست بونیه‌وه‌ باوه‌ڕی به‌ فره‌یی و پێكه‌وه‌ ژیان و رێزگرتن له‌ نه‌ته‌وه‌و‌ ئاین و ئاینزاكان بوه‌.
پاشان وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی سه‌ردانی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوكیان كردو، له‌ دیدار‌ێکدا بارودۆخی سیاسیی له‌ عیراق‌و كوردستان‌و ناوچه‌كه‌ خرایه‌ به‌رباس، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان له‌پێناو روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ته‌گه‌ره‌كان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی میلله‌ته‌كه‌مان، هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنی رێنمایی‌و بیری سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ رۆڵی كاریگه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و یه‌كخستنی ریزه‌كانی، چونكه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆڵه‌كه‌كانی سه‌قامگیریی سیاسی‌و ئابووری، نه‌ك ته‌نها له‌ عیراق‌و كوردستاندا، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی ئیقلیمی‌و نێوده‌وڵه‌تیشدا.
لای خۆیه‌وه‌ پارێزگاری كه‌ركوك جه‌ختیكرده‌وه‌، ئیداره‌ی كه‌ركوك كارده‌كات له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستیی خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییانی شاره‌كه‌و تۆكمه‌كردنی ئاسایش‌و سه‌قامگیری‌و كاركردن له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانیان‌و فریاكه‌وتنی ئاواره‌كانی باشوورو رۆژئاوای كه‌ركوك.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7204
26/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌ورۆز، شیروانه‌، كه‌ركوك، پ.هه‌ولێر بۆ چوارگۆشه‌ی زێڕین 26/2/2017
‌ پێكانه‌كه‌ی‌ كازۆرلا تا كۆتایی وه‌رز درێژه‌ی ده‌بێت 26/2/2017
زانست
‌ هۆكاری خه‌وتنی مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تر ئاشكرا بوو 22/2/2017
‌ میكانیزمێكی نوێ بۆ وه‌ستاندنی خوێنبه‌ربوونی مێشك 22/2/2017
‌ كونێكی ڕه‌ش له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌كه‌ماندا خۆی شاردووه‌ته‌وه‌ 22/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP