هەر بە دڵسۆزی‌ یه‌كێتی‌و مام جه‌لال ده‌مێنینه‌وه‌
هەر بە دڵسۆزی‌ یه‌كێتی‌و مام جه‌لال ده‌مێنینه‌وه‌ ‌ 15/2/2017
دوێنێ مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌، پێشوازیی‌ له‌ مام هاوار ده‌رگه‌ڵه‌یی‌ كرد. 
له‌ دیدارێكدا مام هاوار ده‌رگه‌ڵه‌یی‌ رایگه‌یاند: هه‌ر تێكۆشه‌ری‌ رێبازی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال بوون‌و ئێستاش هه‌ر له‌ناو ریزه‌كانی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستاندا، درێژه‌ به‌ خه‌باتی‌ خۆمان ده‌ده‌ین‌و ئاماده‌نین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، بۆ هیچ هۆكارێك‌و له‌هیچ بارودۆخێكدا، سه‌نگه‌ری‌ یه‌كێتی‌و رێبازی‌ مام جه‌لال به‌ر بده‌ین، راشیگه‌یاند: به‌ بنه‌ماڵه‌، به‌ دڵسۆزی‌ یه‌كێتی‌و مام جه‌لال-یش ده‌مێنینه‌وه‌. 
له‌به‌رامبه‌ریشدا، لێپرسراوی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌، سوپاسی هه‌ڵوێستی‌ مام هاوارو بنه‌ماڵه‌كه‌یانی‌ كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ جوامێرییه‌دا، هه‌روه‌ك مێژووی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌شیانی‌ به‌شاهێدی‌ خه‌بات‌و تێكۆشانیان زانی‌.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ده‌سته‌ی‌ پارێزگاری‌ پێشووی‌ ئازاد جندیانی‌، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێن: ئێمه‌ی‌ هه‌ڤاڵانی‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ یه‌كێتی‌و ده‌سته‌ی‌ پارێزگاری‌ پێشووی‌ (ئازاد جندیانی‌)، كه‌ ساڵانێكی‌ زۆر وه‌كو ئه‌ركی‌ یه‌كێتییه‌كه‌مان، ئه‌ركی‌ پاراستنیمان پێ‌ سپێردرابوو، دوای‌ لادانی‌ ناله‌باری‌ ناوبراو، هه‌ر له‌ناو ریزه‌كانی‌ یه‌كێتی‌، درێژه‌ به‌خه‌باتی‌ خۆمان ده‌ده‌ین، ده‌شڵێن: هه‌ر ئه‌ركێكی‌ دیكه‌مان پێ‌ بسپێردێ، هه‌ر كۆڵنه‌ده‌ری‌ یه‌كێتی‌و رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی‌ رابه‌رمان مام جه‌لال-ین.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7277
26/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 25/5/2017
‌ ته‌نیا هه‌نگاوی كۆتایی ماوه‌ 25/5/2017
زانست
‌ بیری یاقوب چاڵێكی ده‌م كراوه‌ له‌ ته‌كساس 25/5/2017
‌ هۆكاری سێیه‌كی مردنی مرۆڤ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا 25/5/2017
‌ دایكێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ ٣٨ منداڵی هه‌یه‌ 25/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP