سەرۆک کۆمار: پاراستنی بنه‌ماكانی دیموكراسی
سەرۆک کۆمار: پاراستنی بنه‌ماكانی دیموكراسی ‌ 15/2/2017
دوێنێ دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ یان كۆبیچ نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق‌و دوپاتیكرده‌وه‌، پێویسته‌ له‌ كاتی هه‌ڵمه‌تی قاره‌مانانه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانماندا بۆ ته‌واوی رزگاركردنی شاری موسڵ، ژیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی بپارێزرێت، كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیشی هاندا پشتیوانیه‌كانیان بۆ عیراق زیاتر بكه‌ن له‌ پلانه‌كانی ئاشتبونه‌وه‌ی سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی‌و سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه‌و دابینكردنی كۆمه‌كی پێویست بۆ ئاواره‌ بووه‌كان‌و پاراستنیان، هاوكات رایسپاردن به‌ وردیی ئاسانكاریی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دانیشتوانی ده‌شتی نه‌ینه‌واو شادبوونیان به‌ مافه‌كانیان‌و ژیانێكی سه‌ربه‌رزو ئاسایی بێ هیچ رێگرییه‌ك له‌ لایه‌ن هیچ كه‌س و لایه‌نێكه‌وه‌، زامن بكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگیی‌و هاریكاریی نێوان سوپاو پۆلیسی فیدراڵیی‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌شی له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ دژی چه‌ته‌ تیرۆریسته‌كان دوپاتكرده‌وه‌.
لای‌ خۆیه‌وه‌ یان كۆبیچ ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك‌و دیداری له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی نوێی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنیۆ گۆتیریس خسته‌ڕوو، ئاماده‌یی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیشی دووپاتكردوه‌ بۆ پشتیوانیكردنی عیراق له‌ پلانه‌كانیدا له‌ ئاست پارێزگاریكردن له‌ ئاواره‌ بووه‌كان‌و له‌ناوبردنی تیرۆرو ئاشتبوونه‌وه‌ی سیاسیی، هاوكات پیرۆزبایی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی گه‌یاند به‌ عیراق به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ به‌سه‌ر تیرۆردا.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7369
21/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ سه‌یرترین دۆزینه‌وه‌كان له‌ مێژوودا 21/9/2017
‌ ئه‌تڵه‌نتیس؛ شارستانیه‌تی ونبوو 21/9/2017
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP