هه‌وڵی ته‌واو بۆ زووتر چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كان
سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌ش: هه‌وڵی ته‌واو بۆ زووتر چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كان ‌ 15/2/2017
*باشتركردنی بژێوی خه‌ڵك
* رێكه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ندین پێشنیازو بیرۆكه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌كه‌ 
دوێنێ له‌ سلێمانی سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌شی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبۆوه‌و راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:
رۆژی 14/2/2017 كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی  هاوبه‌شی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. تیایدا باس له‌ بارودۆخی سیاسی‌و ئابووری هه‌رێمی كوردستان كرا، پاشان به‌ تێروته‌سه‌لی گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ندین میكانیزم كرا بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌ی نێوانیان، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌؛ ده‌بێت هه‌وڵی ته‌واو بدرێت بۆ زووتر چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كان‌و باشتركردنی بژێوی خه‌ڵك.
 له‌ كۆتاییدا هه‌ردوولا رێكه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ندین پێشنیازو بیرۆكه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی رێكه‌وتننامه‌ی سیاسیی نێوانیان.
حاكم قادر: هه‌نگاوی جددی له‌پێناوی چاره‌سه‌ردا
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، حاكم قادر ئەندامی  سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌ش له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، وتی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گفتوگۆكرا له‌سه‌ر دۆخی ئه‌مڕۆ، بژێوی خه‌ڵك، ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه‌ له‌ كوردستاندا هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌نگاوی جددی بنێین له‌پێناوی خه‌ڵك‌و   چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7369
21/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ سه‌یرترین دۆزینه‌وه‌كان له‌ مێژوودا 21/9/2017
‌ ئه‌تڵه‌نتیس؛ شارستانیه‌تی ونبوو 21/9/2017
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP