مۆسكۆ كۆنفرانسی كوردان له‌خۆده‌گرێت
مۆسكۆ كۆنفرانسی كوردان له‌خۆده‌گرێت ‌ 16/2/2017
دوێنێ، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، شه‌شه‌مین كۆنفرانسی كوردان له‌ژێر ناوی «جه‌نگ‌و داڕشتنه‌وه‌ی نوێی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست» له‌مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا ده‌ستیپێكرد.
د.عزه‌ت سابیر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی لەبارەی كۆنفرانسه‌كه‌وە به‌PUKmediaی راگه‌یاندووه‌: كۆنفرانسه‌كه‌ هه‌لێكی زۆرباشه‌ بۆ زیاتر بردنه‌پێشه‌وه‌ی دۆسێی كوردو پشتگیریكردنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دۆزی كورد، به‌تایبه‌ت كۆنفرانسێكی له‌مشێوه‌یه‌ كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیاو ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كورده‌ له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانداو تایبه‌ته‌ به‌گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌داهاتووی كوردو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره‌كان خستنه‌ڕووی داواكاریی ئازادكردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان‌و ده‌ستگیركراوانی كورده‌ له‌توركیادا، هه‌روه‌ها داوای رزگاركردنی ژن‌و كچانی ئێزدی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش ده‌كه‌ین‌و داواكاریشمان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی روسیا ئه‌وه‌ ده‌بێت پشتگیرییه‌كانیان بۆ دۆزی ره‌وای كورد فراوانتر بكه‌ن.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا، د.عزه‌ت؛ ئاماژه‌ به‌گرنگیی یه‌كڕیزی‌و یه‌كگوتاریی كورد ده‌كات‌و ته‌ئكید له‌ڕۆڵی گرنگیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ده‌كاته‌وه‌ له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌ی خۆنووسین‌و یه‌كڕیزیی نێوان هێزو لایه‌نه‌كان.
له‌له‌لێدوانێكیشدا بۆ كوردسات نیوز، ده‌ڵێت: «له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه‌ كه‌ده‌بێت، پارته‌ كوردییه‌كان له‌نزیكه‌وه‌ له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی‌و هاوده‌نگی‌و هاوڕه‌نگی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌دوای شه‌ڕی داعش، كورد مافه‌كانی به‌ده‌ستبهێنێت‌و دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕیش پشت له‌كورد نه‌كرێت».
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه‌ چه‌ند كورد یه‌كگرتووبێت، ئه‌وه‌نده‌ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی ئاسانتر ده‌بێت، كاتێك پێشمه‌رگه‌ به‌شداریی شه‌ڕی كۆبانێی كرد له‌ رۆژئاڤا ده‌ریخست كورد چه‌ند یه‌كگرتوو بێت، نزیكتر ده‌بێت له‌به‌دیهێنانی مافه‌كانی.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP