یادی 29 ساڵه‌ی كیمیابارانی گوندی وه‌رێ
یادی 29 ساڵه‌ی كیمیابارانی گوندی وه‌رێ ‌ 18/5/2017
دوێنێ، له‌ڕێوڕه‌سمێكدا یادی 29 ساڵه‌ی كیمیابارانی گوندی وه‌رێی خوشناوه‌تی كرایه‌وه‌و تاجه‌گوڵینه‌ی رێزو وه‌فا دانرا.
له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حزب‌و لایه‌نه‌كان‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان، مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: رژێمی به‌عس له‌دوای كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌، رقی ره‌شی له‌م ناوچه‌یه‌ داباراندو به‌چه‌كی كیمیایی بۆردومانی سنووره‌كه‌ی كرد كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 38 كه‌س شه‌هیدبوون‌و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون، كه‌ چوار له‌و بریندارانه‌ش شه‌هیدبوون.
له‌درێژه‌ی وته‌كه‌یدا، ته‌ئكیدی له‌به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان‌و خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان كرده‌وه‌و وتی: له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ده‌بین زه‌وی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ دابینبكرێت كه‌سوودمه‌ندنه‌بوون.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7393
18/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌مه‌ودوا كێ له ‌خه‌می وه‌رزشكاراندا بێت؟ 18/10/2017
‌ فوتساڵی کچان 18/10/2017
زانست
‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆكاری جیاوازی ره‌نگی پێست ده‌رده‌خات 18/10/2017
‌ دوای چوار ده‌یه‌ كونه‌ ئالۆزه‌كه‌ی ئه‌نتاركتیكا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ 18/10/2017
‌ ئاژه‌ڵی ماڵیی بۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونیی 18/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP