سه‌رۆك مه‌عسوم: وه‌لانانی جیاوازییه‌كان
سه‌رۆك مه‌عسوم: وه‌لانانی جیاوازییه‌كان ‌ 18/5/2017
د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار؛ رۆڵی زیندووی هاونیشتمانیانی توركمانی به‌رزده‌نرخێنێت له‌گه‌شه‌سه‌ندنی عیراقی دیموكراتی ئازادو له‌چه‌سپاندنی پره‌نسیبه‌كانی هاووڵاتیبوون‌و یه‌كڕیزیی نیشتمانیدا.
ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆك مه‌عسوم؛ له‌میانی په‌یامێكیدا هات له‌كۆنگره‌ی هێزه‌ توركمانه‌ عیراقییه‌كان، كه‌ دوێنێ له‌ژێر دروشمی (ئاینده‌ی توركمان له‌عیراقی یه‌كگرتوودا) له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو. لەپەیامەکەدا کە نزار ئامێدی بەڕێوەبەری نووسینگەی سه‌رۆك كۆمار خوێندییەوە ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه‌ توركمان پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كییه‌ له‌نێو پێكهاته‌كانی عیراقداو روونیشیكرده‌وه‌ كه‌گه‌شه‌سه‌ندنی توركمان گه‌شه‌سه‌ندنی عیراقی ئازاده‌ به‌هه‌موو پێكهاته‌ براكانه‌وه‌.
له‌به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆك كۆمار؛ داوای وه‌لانانی جیاوازییه‌ لاوه‌كییه‌كان ده‌كات له‌پێناوی پره‌نسیپه‌كان‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی وڵاتدا.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7393
18/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌مه‌ودوا كێ له ‌خه‌می وه‌رزشكاراندا بێت؟ 18/10/2017
‌ فوتساڵی کچان 18/10/2017
زانست
‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆكاری جیاوازی ره‌نگی پێست ده‌رده‌خات 18/10/2017
‌ دوای چوار ده‌یه‌ كونه‌ ئالۆزه‌كه‌ی ئه‌نتاركتیكا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ 18/10/2017
‌ ئاژه‌ڵی ماڵیی بۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونیی 18/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP