قوباد تاڵه‌بانی: شۆڕشێكی چاكسازییمان ده‌ستپێكردووه‌
قوباد تاڵه‌بانی: شۆڕشێكی چاكسازییمان ده‌ستپێكردووه‌ ‌ 18/5/2017
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند: له‌ حكومه‌ت، ده‌ستمان كردوه‌ به‌ شۆڕشێكی چاكسازی فراوان و ئه‌م هه‌وڵانه‌ گرنگن له‌ پێناو به‌ره‌و پێشبردنی حوكمڕانی له‌ كوردستان.
له‌كۆتا رۆژی پڕۆژه‌ی (من كتێبم خۆشده‌وێت) كه‌ رۆژی 16/5 له‌قه‌زای سۆران به‌ڕێوه‌چوو، له‌وته‌یه‌كدا، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، كه‌ پڕۆژه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌به‌شی گه‌نجانی نووسینگه‌كه‌ی، سه‌باره‌ت به‌گرنگیی پڕۆژه‌كه‌ وتی: پڕۆژه‌كه‌ له‌پێناوی هوشیاركردنه‌وه‌ی خوێندكارو قوتابییه‌. له‌وڕووه‌شه‌وه‌ داوای له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كرد په‌ره‌ به‌م كارانه‌ بده‌ن‌و بیكه‌ن به‌به‌شێك له‌به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌ی نوێ.
له‌وته‌یه‌كدا باسیشی له‌چاكسازییه‌كانی حكومه‌ت كردو وتی: ده‌ستمانكردووه‌ به‌شۆڕشێكی چاكسازیی فراوان‌و هه‌موو سێكته‌ره‌كانی گرتۆته‌وه‌، كه‌ ته‌واوی چاكسازییه‌كان هه‌نگاوی گرنگ‌و جدی‌و به‌رجه‌سته‌ن له‌پێناوی به‌دیهێنانی حوكمڕانییه‌كی دروست‌و ته‌ندروست‌و گه‌یاندنی خزمه‌تێكی باشتر به‌خه‌ڵكی كوردستان‌و وتیشی: ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه‌ بكرێت ئه‌وه‌یه‌ هه‌وڵبده‌ین بۆ به‌ره‌وپێشردنی كۆمه‌ڵگه‌مان، ئه‌وه‌ش به‌هۆشیارتركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌کەمان ده‌بێت به‌به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خوێنده‌وارو هۆشیارو روئیابین، له‌وڕووه‌شه‌وه‌ به‌رنامه‌ی من كتێبم خۆش ده‌وێت یه‌كێكه‌ له‌هه‌نگاوه‌كان‌و گرنگیدانیش به‌كتێب رێگایه‌كه‌ به‌ره‌و ئامانجی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌کەمان.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7274
23/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ زڤیریڤ هه‌موو ئه‌گه‌رێكی پێچه‌وانه‌ كرده‌وه‌ 23/5/2017
‌ فه‌نارباخچه‌ پاڵه‌وانی ئه‌وروپایه‌ 23/5/2017
زانست
‌ یاری (Spinner) جیهان داگیر ده‌كات 23/5/2017
‌ زاناكان: لاشه‌ی مرۆڤ پێكهاته‌ی كیمیایی خاك ده‌گۆڕێت 23/5/2017
‌ قرشێكی ده‌گمه‌ن له‌ گڕكانه‌ چالاكه‌كاندا ده‌ژی 17/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP