ژیاندنه‌وه‌ی‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ حزبایه‌تی‌
ژیاندنه‌وه‌ی‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ حزبایه‌تی‌ ‌ 18/5/2017
راگه‌یاندراوی‌ رۆژنامه‌وانی‌

سه‌رله‌ئێواره‌ی‌ دوێنێ 17/5/2017، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌، كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان له‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو. 

یه‌كه‌م: كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌رخانكرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌ندێ‌ كێشه‌، كه‌ روبه‌ڕوی‌ ناوخۆی‌ یه‌كێتی‌ بۆته‌وه‌، سه‌ره‌نجام پڕۆژه‌یه‌كی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ رێكخستن بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی‌ ژیاندنه‌وه‌ی‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ حزبایه‌تی‌ ‌و سزا و پاداشت، تاوتوێ‌ كراو به‌گشتی‌ په‌سه‌ندكرا. له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ داهاتووی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌، كه‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ 20/5/2017، ئه‌نجام ده‌درێت گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر ده‌كرێ‌ بۆ په‌سه‌ندكردن ‌و دواتریش له‌گه‌ڵ ئۆرگانه‌كانی‌ تریش تاوتوێ‌ ده‌كرێ‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ پڕۆژه‌ی‌ گشتگیری‌ یه‌كێتی‌. 

دووه‌م: سه‌باره‌ت به‌و قسه‌ و قسه‌ڵۆكه‌ زیانبه‌خشانه‌ی‌، كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ كردوویانه‌، جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ ‌و ده‌سته‌ی‌ كارگێڕو هه‌ڤاڵ هێرۆ راسپێردران راسته‌وخۆ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، بۆ ساغكردنه‌وه‌ی‌ تۆمه‌ته‌كانیان.

سێیه‌م: سه‌باره‌ت به‌ هه‌ندێ‌ تاوان ‌و به‌ره‌ڵایی‌ له‌ هه‌ندێ‌ ناوچه‌ی‌ كوردستان ئه‌نجام ده‌درێ‌، كه‌ بووه‌ به‌ هۆی‌ نیگه‌رانكردنی‌ خه‌ڵك، بڕیاری‌ پێویست درا بۆ هاوكاریكردنی‌ حكومه‌ت بۆ كۆتاییهێنان به‌و كێشانه‌.

چواره‌م: له‌باره‌ی‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی‌ هه‌ندێ‌ په‌رله‌مانتاری‌ كوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ‌و ناوه‌وه‌ی‌ وڵات هه‌ڵیانبه‌ستووه‌، بڕیاردرا نووسراوی‌ ره‌سمی‌ ئاڕاسته‌ی‌ حزبه‌كانیان بكرێ‌ بۆ روونكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ت ‌و قسه‌ڵۆكانه‌و له‌ دادگاش كه‌یسه‌كه‌ ساغ بكرێته‌وه‌. 

پێنجه‌م: وه‌ڵامی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌باره‌ی‌ نه‌خشه‌ڕێگای‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان گه‌یشته‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ ‌و بڕیاردرا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ داهاتووی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیدا، گفتوگۆی‌ له‌باره‌وه‌ بكرێ‌ ‌و هه‌ڵبسه‌نگێندرێ. 

راگه‌یاندنی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ ی.ن.ك 



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7393
18/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌مه‌ودوا كێ له ‌خه‌می وه‌رزشكاراندا بێت؟ 18/10/2017
‌ فوتساڵی کچان 18/10/2017
زانست
‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆكاری جیاوازی ره‌نگی پێست ده‌رده‌خات 18/10/2017
‌ دوای چوار ده‌یه‌ كونه‌ ئالۆزه‌كه‌ی ئه‌نتاركتیكا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ 18/10/2017
‌ ئاژه‌ڵی ماڵیی بۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونیی 18/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP