ئه‌مریكا پسپۆڕی‌ جه‌نگی‌ دووڕه‌گ ده‌نێرێت بۆ عیراق‌و سوریا
ئه‌مریكا پسپۆڕی‌ جه‌نگی‌ دووڕه‌گ ده‌نێرێت بۆ عیراق‌و سوریا ‌ 19/5/2017
روسیا الیوم
گۆڤاری‌ ئێزڤێستیا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا واته‌ پنتاگۆن بڕیاری‌ داوه‌ پسپۆڕی‌ جه‌نگی‌ دووڕه‌گ‌و تێكه‌ڵه‌ بنێرێت بۆ عیراق‌و سوریا، ئه‌ركی‌ ئه‌م پسپۆڕانه‌ش سه‌ركردایه‌تی‌ كردنی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌ته‌كان ده‌بێت له‌ هه‌موو ناوچه‌كه‌دا. 
له‌و گۆڤاره‌دا هاتووه‌، كه‌ پنتاگۆن یه‌كه‌م گروپی‌ فه‌رمانده‌یی هێزی‌ تایبه‌تی‌ ره‌وانه‌ی‌ عیراق‌و سوریا كردووه‌، ئه‌و هێزه‌ش له‌ ساڵی‌ 2014‌و دوای‌ قه‌یرانی‌ ئۆكرانیا دامه‌زراوه‌‌و به‌ فه‌رمانده‌یی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ جه‌نگه‌ تێكه‌ڵه‌كان ناسراوه‌، به‌ گه‌یشتنیشی‌ بۆ عیراق‌و سوریا، ئه‌م هێزه‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و سه‌ركردایه‌تی‌ سه‌رجه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات.
گۆڤاری‌ ستارس ئه‌ند سترایپێس له‌ زاری‌ ستیڤن تاونسند-ی‌ فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ (وره‌ی‌ پۆڵایین)ه‌وه‌ رایگه‌یاند، هه‌ندێك له‌ ئه‌فسه‌رانی‌ ئه‌م هێزه‌ تایبه‌ته‌ له‌ مانگی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ 2016دا گه‌یشتوونه‌ته‌ عیراق، له‌وێش پێویستیان به‌ چه‌ند مانگێك بوو تا بارودۆخی‌ ناوچه‌كه‌ تێ بگه‌ن‌و ئه‌ركه‌كه‌یان وه‌ربگرن. یه‌كه‌م فه‌رمانده‌یی هێزی‌ تایبه‌ت ده‌چێته‌ مه‌یدانی‌ كاری‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌ته‌كانه‌وه‌، كه‌ ئێستا له‌ كڵاو سه‌وزه‌كان‌و فه‌یله‌قێكی‌ تایبه‌تی‌ پیاده‌ی‌ هێزی‌ ده‌ریایی‌و چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی‌ پسپۆڕی‌ ده‌روونی‌ پێك هاتووه‌، جگه‌ له‌وه‌ ئه‌و هێزه‌ تایبه‌تانه‌ی‌ سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانانیش كه‌ له‌ ئۆپه‌رسایۆنی‌ وره‌ی‌ پۆڵاییندا به‌شدارن هه‌ر له‌ ژێر فه‌رمانده‌یی ئه‌م هێزه‌دان.
ئه‌ركی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ هێزه‌، سه‌ركردایه‌تی‌ كردنی‌ پۆرسه‌ سه‌ربازییه‌ نائاساییه‌كانه‌، وه‌ك شه‌ڕی‌ پارتیزانی‌ له‌ودیو هێڵی‌ پشته‌وه‌ی‌ به‌ره‌ی‌ دوژمن، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌ستی‌ كڵاو سه‌وزه‌كان مه‌شقیان پێ كراوه‌. هه‌روه‌ها ئه‌ركیان ئاماده‌ كردنی‌ یه‌كه‌ی‌ چه‌كداریی وڵاتانی‌ تره‌ كه‌ به‌شدارن له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كاندا.
ئه‌م هێزه‌ پێویسته‌ پێش هه‌موو له‌ عیراقدا هێزێك ئاماده‌ بكات، كه‌ توانای‌ كاركردنی‌ هه‌بێته‌ له‌ شه‌ڕی‌ تێكه‌ڵه‌دا، واته‌ توانای‌ كاركردنی‌ هه‌بێت له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌ ته‌قلیدییه‌كانی دژی‌ داعش، له‌گه‌ڵ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ هه‌ر جۆره‌ چالاكییه‌كی‌ تێكده‌رانه‌ی‌ نائاساییدا. ئه‌م فه‌رمانده‌ییه‌ له‌ توانایدا هه‌یه‌ یه‌كه‌ی‌ به‌شداری‌ ده‌ستوبرد به‌ خێرایی له‌ كڵاو سه‌وزه‌كان پێك بهێنێت، بۆ مامه‌ڵه‌ كردن‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ كێشه‌‌و قه‌یرانی‌ دیاریكراو، به‌ واتایه‌كی‌ تر له‌ توانایدا هه‌یه‌ له‌و وڵاتانه‌دا كه‌ زیانیان پێ گه‌یشتووه‌، مه‌شق له‌ هێزه‌كانیان بكات‌و له‌ مه‌یدانی‌ شه‌ڕیشدا ئه‌و هێزه‌ به‌ڕێوه‌ ببات، له‌ كاتی‌ پێویستیشدا، ده‌كرێ یه‌كه‌كانی‌ پشه‌ ده‌ریاییه‌كان‌و یه‌كه‌ی‌ پیاده‌ی‌ ده‌ریایی‌و هێزی‌ ئاسمانیش پشتیوانی‌ له‌ كڵاو سه‌وزه‌كان بكه‌ن.
به‌ قسه‌ی‌ پسپۆڕان، پێكهێنانی‌ ئه‌م فه‌رمانده‌ییه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ گرتنه‌به‌ری‌ ستراتیژی‌ نوێوه‌ هه‌یه‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ هێزی‌ تایبه‌تی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان. خۆ ئه‌گه‌ر هێزه‌كان له‌ ساڵانی‌ حه‌فتاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ راربردوو ته‌نانه‌ت 10 ساڵی‌ سه‌ده‌ی‌ 21یش پێیان باش بوو راسته‌خۆ‌و به‌ ده‌ستی‌ خۆیان كار له‌سه‌ر له‌ناوبردنی‌ تیرۆریستان بكه‌ن، ئه‌وا ئێستا تێڕوانینیان گۆڕاوه‌‌و مه‌به‌ستیانه‌ ئه‌و كاره‌ به‌ هێزی‌ ناوخۆیی بسپێرن. 
نیكیتا میندكۆڤیچ پسپۆڕی‌ شه‌ڕی‌ تیرۆر‌و سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ ئۆراسی‌ ده‌ڵێ: ناردنی‌ فه‌رمانده‌یی یه‌كه‌م بۆ عیراق به‌ڵگه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیداره‌ی‌ نوێی‌ ئه‌مریكا له‌ چۆنێتی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ عیراق رازی‌ نییه‌. ئه‌و پسپۆڕه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش به‌كاوه‌خۆ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، سه‌ركه‌وتووش نییه‌ به‌و راده‌یه‌ی‌ كه‌ ئه‌مریكا چاوه‌ڕێی‌ ده‌كرد، به‌ تایبه‌تی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رزگار كردنی‌ موسڵ دواكه‌وت. له‌ كاتێكدا پسپۆڕانی‌ ناتۆ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سوپای‌ روسیا له‌ سوریا سه‌لماندی‌ كاراتره‌ له‌ سوپاكانی‌ خۆرئاوا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ واشنتۆن بڕیار درا پسپۆڕی‌ سه‌ربازی‌ زیاتر بنێرێت بۆ ناوچه‌كه‌، چونكه‌ ئه‌م فه‌رمانده‌ییه‌ی‌ تا ئێستا كاری‌ كردووه‌ له‌ ئاست پێویستدا نه‌بووه‌‌و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.
ئه‌و پسپۆڕه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه‌ پێویسته‌ فه‌رمانده‌یی ئه‌ركه‌كانی‌ خۆی‌ زۆر به‌باشی‌ جێبه‌جێ بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ زۆرترین ئه‌زموونی‌ هه‌یه‌ له‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كردنی‌ پرۆسه‌ جه‌نگییه‌كاندا، به‌ هاوكاری‌ هێزه‌ ناوخۆییه‌كان. ئه‌مریكاییه‌كان له‌ ئۆكرانیا هێزی‌ ناوخۆییان به‌كار هێنا بۆ به‌دیهێنانی‌ ئامانجه‌ سیاسییه‌كان. ئه‌مریكا له‌وێ شه‌ڕی‌ تێكه‌ڵه‌‌و جۆرا‌وجۆری‌ كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ كیێڤ بكاته‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌ی‌ هه‌ژموونی‌ خۆی‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌كار هێنانی‌ فه‌رمانده‌ییه‌كی‌ نوێ له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست، به‌ڵگه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌یه‌وێ له‌ عیراق‌و سوریاش هه‌مان شت دووباره‌ بكاته‌وه‌، واته‌ هێزه‌كانی‌ عیراق‌و هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كورد دژی‌ داعش به‌كار بهێنێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئاساییه‌ هه‌مان ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازیانه‌ به‌كار بهێنێت، كه‌ ئه‌زموونیان له‌ مه‌شق پێ كردنی‌ سوپای‌ ئۆكرانیدا په‌یدا كردووه‌، بۆ مه‌شق پێ كردنی‌ هێزه‌كانی‌ عیراق‌و ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا.
جێی‌ باسه‌ یه‌كه‌م فه‌رمانده‌یی هێزی‌ تایبه‌ت له‌ 30 ئه‌یلۆلی‌ 2014دا پێك هێنرا، فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ش له‌ باره‌گایه‌ك پێكهاتووه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ فیرفه‌، به‌ڵام هیچ یه‌كه‌‌و به‌شێكی‌ نییه‌ كه‌ راسته‌وخۆ سه‌ر به‌و فیرقه‌یه‌ بێت، به‌ڵكو پێویستی‌ به‌ هه‌ر یه‌كه‌‌و به‌شێك هه‌بێت له‌ كاتی‌ پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كاندا بۆی‌ ده‌نێردرێت. له‌ كاتی‌ ئاشتی‌‌و نه‌بوونی‌ شه‌ڕیشدا ئه‌ركی‌ ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌ ته‌نها دانانی‌ پلانه‌ بۆ شێوازه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ تێكه‌ڵه‌‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌ كاتی‌ پێویستدا.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7344
18/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ نێو لیستی باشترین 10 یاریزانی ئه‌وروپادا ناوی نه‌یمار نییه‌ 17/8/2017
‌ یاریزانانی سلێمانی پێشه‌نگ بوون 17/8/2017
زانست
‌ لەسەر زمانی ئێمەیە‌و لەسەر پەنجەی كەڕولاڵەكانیشە 18/8/2017
‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ببن به‌ دایك ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌ 18/8/2017
‌ منداڵ هه‌ستی‌ حه‌وته‌میشی‌ هه‌یه‌ 18/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP