سەرۆك كۆمار: ئەرمەن پێكهاتەی رەسەنن و رەگوریشەی قوڵیان لە وڵاتەكەماندا هەیە و بەشداریی بەرچاویان هەبوە لە مێژوو و رۆشنبیری عیراقدا
سەرۆك كۆمار: ئەرمەن پێكهاتەی رەسەنن و رەگوریشەی قوڵیان لە وڵاتەكەماندا هەیە و بەشداریی بەرچاویان هەبوە لە مێژوو و رۆشنبیری عیراقدا ‌ 16/7/2017
دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار رۆژی پێنج شەممە ( 13-7-2017 ) لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە مەتران ئافاك ئەسادۆریان  سەرۆكی تائیفەی ئەرمەنی ئارسۆدۆكس لە عیراق، و سوپاسنامەی لە قەداسەتی كاریكینی دوەمی كاسۆلیكۆسی گشتی ئەرمەن پێگەیشت كە تیایدا سوپاسگوزاری و ستایشی خۆی گەیاندە سەرۆك مەعسوم بۆ دیاریكردنی كورسی ( كوتا ) بۆ ئەرمەنەكان لە قانونی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كە پێشنیازكراو و پێشكەش بە پەرلەمانی عیراق كراوە، هەروەك هەوڵەكانی بەڕێزیانی بەرز نرخاند لە پێناوی پاراستنی یەكڕیزی و دیالۆگ و لێكتێگەیشتنی نێوان عیراقیەكان و هاوكات زامنكردنی ئۆقرەیی و پێكەوەیی لە نێو تەواوی پێكهاتەكانی بۆ بەگژاچونەوەی ئاستەنگ و مەترسیەكانی ئێستا.
هەروەك سەرۆك مەعسوم تەئكیدی كردەوە لەسەر ئەوەی ئەرمەن پێكهاتەی رەسەنن كە رەگ و ریشەی قوڵیان هەیە لە وڵاتەكەماندا، جگە لەوەی بەشداریی بەرچاویان هەبوە لە مێژوو و رۆشنبیری عیراقدا، ئامادەیی خۆشی نیشاندا كە هەنگاوی زیاتر بنێت بۆ پشتیوانیكردنی داواكارییە رەواكانی پێكهاتەی ئەرمەن. له‌لایه‌کی تره‌وه‌ مەتران ئافاك ئاسادۆریا پیرۆزبایی لەسەرۆك مەعسوم كرد بەبۆنەی سەركەوتنەكانی گەلی عیراق لە موسڵ بەسەر داعشی تیرۆریستیدا، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانیكردنەكانی بەڕێزیان بۆ پێكهاتەی ئەرمەن لەزۆربەی بوارەكان.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP