839 ته‌رم له‌ موسڵ دۆزراونه‌ته‌وه‌
839 ته‌رم له‌ موسڵ دۆزراونه‌ته‌وه‌ ‌ 10/8/2017
هێزه‌كانی به‌رگریی شارستانی موسڵ ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ به‌هه‌زاران ته‌رم له‌ ژێر خانووه‌ رووخاوه‌كانی موسڵدا ماون‌و كاتی زۆریشیان ده‌وێت بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌یان.
به‌پێی لێدوانێكی محه‌مه‌د عه‌بدولستار فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌رگریی شارستانی موسڵ، «له‌ 3 رۆژی رابردوودا 839 ته‌رمیان له‌ناوچه‌ جیاوازه‌كانی موسڵ دۆزیوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا كوژراون‌و كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر داروپه‌ردووی بیناو خانووه‌ رووخاوه‌كانه‌وه‌». ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ زۆر زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ ماون بدۆزرێنه‌وه‌، كه‌ ژماره‌یان به‌پێی زانیارییه‌كان 3 هه‌زار ته‌رم ده‌بێت‌و ئه‌وانیش كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر ماڵ‌و بینا رووخاوه‌كان، كه‌ زۆربه‌ی له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی باب توب‌و ره‌جم حه‌دید له‌موسڵی كۆنن، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ی زۆربه‌ی خانووه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ به‌ته‌واوه‌تی رووخاون‌و پێشتر رێگه‌نه‌دراوه‌ دانیشتووانه‌كه‌ی شوێنه‌كانیان به‌جێبهێڵن.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7347
22/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ جارێكی تر هالیپ شكستی هێنا بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندییەوە 22/8/2017
‌ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی كه‌ریم بنزیمه‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌ 22/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP