عیراق؛ 28 وه‌زیر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌
عیراق؛ 28 وه‌زیر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌ ‌ 10/8/2017
له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ 28 وه‌زیری پێشووی عیراق، ده‌ركردووه‌.
حه‌سه‌ن یاسری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراق له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: له‌شه‌ش مانگی رابردوودا فه‌رمانی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ 2923 كه‌س ده‌رچووه‌، كه‌ له‌نێویاندا 28 وه‌زیرو 218 خاوه‌ن پله‌ی تایبه‌ت‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌بوون‌و به‌گشتیش فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 880 كه‌س ده‌ركراوه‌. هه‌روه‌ك ده‌سته‌كه‌یان 91 گه‌نده‌ڵیی ئاشكراكردووه‌.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق 190 حاڵه‌تی گه‌نده‌ڵیی ئیداری‌و دارایی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا ئاشكراكردووه‌، كه‌ 110 حاڵه‌تی پشتگوێخستن‌و 36 ساخته‌كاری‌و شه‌ش حاڵه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات‌و به‌رتیلدان‌و به‌هه‌رده‌دانی سامانی گشتی‌و دزیكردن بوون.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7397
23/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بێڵد چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی‌ یۆب هاینكس ئاشكرا ده‌كات 23/10/2017
‌ كۆنتا كۆتایی به‌ وه‌رزی یاریكردنی ده‌هێنێت 23/10/2017
زانست
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017
‌ تایبەتمەندییەكانی نۆكیا 8 23/10/2017
‌ دانانی بۆیلەری ژێر حەمام گونجاوە؟ 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP