سه‌رۆك كۆمار‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائیر: بەگژداچوونەوەی تیرۆر
سه‌رۆك كۆمار‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائیر: بەگژداچوونەوەی تیرۆر ‌ 10/8/2017
سه‌رۆك كۆمار‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائیر، گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی كاری هاوبه‌ش‌و هاریكاری له‌بواری قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر، دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی هاوكاری‌و چالاكتركردنی چالاكییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان.
له‌دیداره‌كه‌یاندا، د.فوئاد مه‌عسوم‌و عه‌بدولقادر مساهل؛ جه‌ختیشیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان‌و كاره‌ هاوبه‌شه‌كان له‌بواره‌كانی پیشه‌سازی‌و بازرگانی‌و وزه‌دا، له‌وڕووه‌شه‌وه‌ سه‌رۆك مه‌عسوم؛ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌پێویسته‌ هاریكاریی له‌هه‌ردوو كه‌رتی نه‌وت‌و گازو سوودوه‌رگرتن له‌شاره‌زاییه‌كانی جه‌زائیر بێته‌ئاراوه‌، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی هه‌ردوولای له‌باره‌ی نرخی نه‌وت له‌ناو (ئۆپیك)دا خسته‌ڕوو.
لای خۆیشییه‌وه‌، عه‌بدولقادر مساهل؛ په‌رۆشیی وڵاته‌كه‌ی نیشاندایه‌وه‌ بۆ به‌رده‌وامبوون له‌پشتیوانیی عیراق به‌تایبه‌ت له‌و جه‌نگه‌ی كه‌عیراق له‌جیاتی هه‌مووان به‌ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نێت.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7397
23/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بێڵد چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی‌ یۆب هاینكس ئاشكرا ده‌كات 23/10/2017
‌ كۆنتا كۆتایی به‌ وه‌رزی یاریكردنی ده‌هێنێت 23/10/2017
زانست
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017
‌ تایبەتمەندییەكانی نۆكیا 8 23/10/2017
‌ دانانی بۆیلەری ژێر حەمام گونجاوە؟ 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP