سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌فدی دانوستانی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌فدی دانوستانی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات ‌ 10/8/2017
بڕیارە سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، به‌پێی زانیارییه‌كان پێده‌چێت «شه‌ممه‌ یان یه‌كشه‌ممه‌» بێت، وه‌فدی دانوستانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات.

پرسی ریفراندۆم تاوتوێ ده‌كرێت
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی ره‌سمیی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك به‌ كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌فدی دانوستانی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات، وتیشی: رۆژی 8/8/2017، وه‌فده‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی كردو تێیدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر كاتی سه‌ردان و ئه‌جێندای دیداره‌كان له‌ به‌غدا.
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 7/8/2017ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆمدا، «بڕیاری پێكهێنانی وه‌فدێكی دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا په‌سه‌ندكراو ئه‌جێنداو به‌رنامه‌ی كاری وه‌فده‌كه‌ش بڕیاری له‌سه‌ر درا».
به‌پێی زانیارییه‌كانیش سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك و د.رۆژ نوری شاوه‌یس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پ.د.ك و حزبه‌كانی دیكه‌ش نوێنه‌ریان ده‌بێت له‌ وه‌فده‌كه‌دا، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكانی وه‌فده‌كه‌ش له‌ به‌غدا تاوتوێكردنی پرسی ریفراندۆمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ رۆژی  7/6/2017، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌ كوردستانییه‌كاندا «رۆژی 25/9/2017 وه‌ك رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دیاری كرا».
جگه‌ له‌ سه‌ردانی به‌غدا، بڕیاریشه‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پرسی ریفراندۆم، وه‌فد ره‌وانه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانیش بكات له‌ نێویاندا ئێران و توركیا.

عه‌بادی: هیچ كاتێك هاتنی وه‌فدی هه‌رێممان ره‌تنه‌كردۆته‌وه‌
هاوكات له‌گه‌ڵ باسوخواسی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ دوو رۆژی رابردوودا له‌میانی پێشكه‌شكردنی وتاری هه‌فتانه‌یدا كه‌ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پێشوازییكردن له‌ وه‌فدی هه‌رێم رایگه‌یاند: هیچ كاتێك هاتنی وه‌فدی هه‌رێممان ره‌تنه‌كردۆته‌وه‌و پێشوازیمان لێكردوون ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌نجامیان هه‌بووبێت، یان نا، «هه‌ر گفتوگۆیه‌كیش له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقدا ده‌بێت».



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7397
23/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بێڵد چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی‌ یۆب هاینكس ئاشكرا ده‌كات 23/10/2017
‌ كۆنتا كۆتایی به‌ وه‌رزی یاریكردنی ده‌هێنێت 23/10/2017
زانست
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017
‌ تایبەتمەندییەكانی نۆكیا 8 23/10/2017
‌ دانانی بۆیلەری ژێر حەمام گونجاوە؟ 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP