توركیا مۆڵه‌تی‌ كاركردن له‌ 900 رۆژنامه‌نووس ده‌سه‌نێته‌وه‌
توركیا مۆڵه‌تی‌ كاركردن له‌ 900 رۆژنامه‌نووس ده‌سه‌نێته‌وه‌ ‌ 12/8/2017
ئاژانسه‌كان
رۆژنامه‌ی‌ زه‌مان-ی‌ توركی‌ له‌ راپۆرتێكدا بڵاوی‌ كرده‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیا له‌ چوارچێوه‌ی‌ باری‌ نائاسایی كه‌ له‌ دوای‌ كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی‌ ته‌مووزی‌ 2016وه‌ راگه‌یه‌نراوه‌، مۆڵه‌تی‌ كاركردنی‌ له‌ 900 رۆژنامه‌وان سه‌ندۆته‌وه‌.
تۆفیق كیزجین كایا سكرتێری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ هاوچه‌رخ له‌و وڵاته‌ له‌ كۆگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانی تایبه‌ت به‌و به‌و بابه‌ته‌دا رایگه‌یاند، تا ئێستا 151 رۆژنامه‌وان له‌ زیندانه‌كانی‌ توركیادان، هه‌موو رۆژێكیش كه‌ له‌ خه‌و راده‌بین ده‌بینین كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی‌ تر ده‌ستگیر كراوه‌.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد، له‌م دواییانه‌دا حكومه‌ت ناسنامه‌ی‌ كاری‌ له‌ 900 رۆژنامه‌وان سه‌ندۆته‌وه‌، ئه‌و ژمارانه‌ی‌ كه‌ ئه‌مڕۆ باسیان ده‌كه‌ین زۆر زۆرن‌و جێگه‌ی‌ نیگه‌رانییه‌كی‌ زۆریشن بۆ راگه‌یاندن له‌ توركیا.
له‌ دوای‌ كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌وه‌، كه‌رتی‌ رۆژنامه‌وانی‌ زۆرترین هێرشی‌ كرایه‌ سه‌ر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیاوه‌‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌وانی‌ به‌ناوبانگ ده‌ستگیر كراون، یان له‌ كار ده‌ركراون له‌وانه‌: ماهر زه‌ینالۆف، كه‌ ئێستا گۆشه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ هافینگتۆن پۆست‌و پێشتر له‌ توده‌یز زه‌مان ده‌ینووسی‌‌و دواتر توركیا ده‌ری‌ كرد. جگه‌ له‌وه‌ش توركیا ده‌یان كه‌ناڵ‌و بڵاوكراوه‌‌و سایت‌و گۆڤاری‌ داخست، به‌ تۆمه‌تی‌ پشتیوانی‌ كردن له‌ تیرۆر.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7344
18/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ نێو لیستی باشترین 10 یاریزانی ئه‌وروپادا ناوی نه‌یمار نییه‌ 17/8/2017
‌ یاریزانانی سلێمانی پێشه‌نگ بوون 17/8/2017
زانست
‌ لەسەر زمانی ئێمەیە‌و لەسەر پەنجەی كەڕولاڵەكانیشە 18/8/2017
‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ببن به‌ دایك ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌ 18/8/2017
‌ منداڵ هه‌ستی‌ حه‌وته‌میشی‌ هه‌یه‌ 18/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP