سه‌رۆكی‌ فلپین: مافی‌ مرۆڤ با بچێت بۆ دۆزه‌خ
سه‌رۆكی‌ فلپین: مافی‌ مرۆڤ با بچێت بۆ دۆزه‌خ ‌ 12/8/2017
ئه‌نادۆڵ
رۆدریگۆ دوتێرتی‌ سه‌رۆكی‌ فلپین له‌ شاری‌ ماراوی‌ دوورگه‌ی‌ مانداناو له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ مافی‌ مرۆڤ وتی‌: مافی‌ مرۆڤ با بچێت بۆ دۆزه‌خ.
ئه‌م قسه‌یه‌ی‌ رۆدریگۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا بوو، كه‌ له‌ په‌راوێزی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ وڵاتانی‌ ئه‌ندامی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئاسیان له‌ مانێلا به‌ڕێوه‌ چوو.
هه‌ر له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا رۆدریگۆ وتی‌: هه‌وڵ بده‌ن مافی‌ مرۆڤ تێكه‌ڵی‌ شته‌كان مه‌كه‌ن، چونكه‌ ئێستا هیچ هۆكارێك نییه‌ بۆ پشێوییه‌كانی‌ شاری‌ ماراوی‌ جگه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ بانده‌ قاچاخچییه‌كانی‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر، چه‌ندان پۆلیس‌و سه‌ربازمان كوژراون، كه‌ به‌رپرسیارێتییان له‌ ئه‌ستۆی‌ منه‌.
ئه‌م رووداوانه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ مانگی‌ ئایاری‌ رابردوودا باری‌ نائاسایی له‌ دوورگه‌ی‌ مانداناو راگه‌یاند بۆ ماوه‌ی‌ 60 رۆژ‌و له‌ مانگی‌ ته‌مووزی‌ رابردووشدا په‌رله‌مانی‌ ئه‌و وڵاته‌ باری‌ نائاسایی دوورگه‌كه‌ی‌ درێژ كرده‌وه‌ تا كۆتایی ساڵ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ شه‌ڕو پێكادان تا ئێستاش له‌و دوورگه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7397
23/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بێڵد چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی‌ یۆب هاینكس ئاشكرا ده‌كات 23/10/2017
‌ كۆنتا كۆتایی به‌ وه‌رزی یاریكردنی ده‌هێنێت 23/10/2017
زانست
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017
‌ تایبەتمەندییەكانی نۆكیا 8 23/10/2017
‌ دانانی بۆیلەری ژێر حەمام گونجاوە؟ 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP