په‌نابه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ستدرێژییان ده‌كرێته‌ سه‌ر
په‌نابه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ستدرێژییان ده‌كرێته‌ سه‌ر ‌ 12/8/2017
ئاژانسه‌كان
وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ ئه‌ڵمانیا له‌ روون كردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، تا كۆتایی نیوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌م ساڵ 642 حاڵه‌تی‌ ده‌ستدرێژی‌ بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران له‌ وڵاته‌كه‌یاندا رووی‌ داوه‌‌و تۆمار كراوه‌.
ئه‌م روون كرده‌نه‌وه‌یه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ تایبه‌ت به‌ په‌رله‌مان‌و وه‌ڵامێك بوو بۆ حزبی‌ چه‌پی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ په‌رله‌ماندا. هه‌ر له‌و روون كردنه‌وه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئاستی‌ ده‌ستدرێژی‌ بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی‌ بیانی‌ له‌ ئه‌ڵمانیا كه‌م بۆته‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به‌ هه‌مان كات‌و هه‌مان ماوه‌ له‌ ساڵی‌ رابردوودا، كه‌ ژماره‌ی‌ حاڵه‌ته‌ تۆمار كراوه‌كان گه‌یشتبووه‌ هه‌زار‌و 500 كه‌س.
ده‌ستدرێژییه‌ تۆمار كراوه‌كان به‌شێكیان هێرشی‌ جه‌سته‌یین‌و به‌هۆیه‌وه‌ 123 په‌نابه‌ر بریندار بوون‌و به‌شێكیش له‌و ده‌ستدرێژییانه‌ ته‌نها جنێوو قسه‌ی‌ ناشیرینه‌. 
ئاولا یالبكه‌ په‌رله‌مانتاری‌ چه‌پی‌ ئه‌ڵمانیا له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، راسته‌ ژماره‌كه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی‌ پێشوودا كه‌می‌ كردووه‌، به‌ڵام نیشانه‌ی‌ ئه‌وه‌شه‌ كه‌ هێشتا كرده‌وه‌‌و هێرشی‌ ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ له‌ 
ئه‌ڵمانیادا هه‌یه‌. 



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7344
18/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ نێو لیستی باشترین 10 یاریزانی ئه‌وروپادا ناوی نه‌یمار نییه‌ 17/8/2017
‌ یاریزانانی سلێمانی پێشه‌نگ بوون 17/8/2017
زانست
‌ لەسەر زمانی ئێمەیە‌و لەسەر پەنجەی كەڕولاڵەكانیشە 18/8/2017
‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ببن به‌ دایك ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌ 18/8/2017
‌ منداڵ هه‌ستی‌ حه‌وته‌میشی‌ هه‌یه‌ 18/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP