یه‌په‌گه‌: بۆردومانی‌ عه‌فرین به‌رده‌وامه‌
یه‌په‌گه‌: بۆردومانی‌ عه‌فرین به‌رده‌وامه‌ ‌ 13/8/2017
سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری به‌رده‌وامن له‌ په‌لاماردان‌و هێرشكردن بۆ سه‌ر كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ راگه‌یه‌نراوێكی له‌سه‌ر كۆی هێرش و په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی سوپای توركیا دژ به‌ رۆژئاوای كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌7 رۆژی رابردوودا سوپای توركیا به‌به‌رده‌وامی گونده‌كانی سنووری كانتۆنی عه‌فرینی تۆپبارانكردووه‌ و دواتر گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كانی لایه‌نگری توركیا هێرشیانكردۆته‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ وه‌ڵامی ته‌واوی هێرش و پێشێلكارییه‌كانی سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كان دراوه‌ته‌وه‌ و تێكشكێنراون.
ره‌ققه‌ كراوه‌ به‌ دوو به‌شه‌وه‌
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ رایانگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونی‌ شه‌ڕو پێكدادانه‌كان له‌ شاری‌ ره‌ققه‌، هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات له‌ رووی‌ جوگرافیاوه‌ شاره‌كه‌یان كردووه‌ به‌ دوو به‌شه‌وه‌.
به‌پێی وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیی، شه‌ڕو پێكدادانه‌كان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ هیشام عه‌بدول مه‌لیك له‌ باشوورو گه‌ڕه‌كی‌ به‌رید له‌ خۆرئاوای‌ شاری‌ ره‌ققه‌ به‌رده‌وامه‌و، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانیش چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ نزیك شاره‌كه‌یان بۆردومانكردووه‌.
به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌كه‌، له‌رووی‌ جوگرافیاوه‌، هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات، شاری‌ ره‌ققه‌یان كردووه‌ به‌ دوو به‌شه‌وه‌ و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك تیرۆریستانی‌ داعش به‌ته‌واوه‌تی‌ گه‌مارۆ دراوون.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7344
18/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ نێو لیستی باشترین 10 یاریزانی ئه‌وروپادا ناوی نه‌یمار نییه‌ 17/8/2017
‌ یاریزانانی سلێمانی پێشه‌نگ بوون 17/8/2017
زانست
‌ لەسەر زمانی ئێمەیە‌و لەسەر پەنجەی كەڕولاڵەكانیشە 18/8/2017
‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ببن به‌ دایك ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌ 18/8/2017
‌ منداڵ هه‌ستی‌ حه‌وته‌میشی‌ هه‌یه‌ 18/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP