داقوق؛ هێرشێكی داعش تێكشكێنرا
داقوق؛ هێرشێكی داعش تێكشكێنرا ‌ 13/8/2017
یادگار عه‌لی
له‌ئاكامی هێرشێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌سنووری داقوق؛ 3 پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون، له‌جه‌له‌ولاش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه‌ دوو پێشمه‌رگه‌ برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌سنووری داقوق به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: شه‌وی 11\12/8 له‌سنووری ناوچه‌ی ئه‌لبومحه‌مه‌د له‌میحوه‌ری داقوق، چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو هێرشیانكرده‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی فه‌وجی یه‌كی سه‌ر به‌لیوای 9ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و دوای روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی قورس، هێرشه‌كه‌یان تێكشكێنرا. وتیشی: له‌هێرشه‌كه‌دا؛ سێ پێشمه‌رگه‌ كه‌دانیشتووی قه‌زای خانه‌قینن، شه‌هیدبوون، له‌گه‌ڵ برینداربوونی حه‌وت پێشمه‌رگه‌ی تردا.
هاوكات به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی هاووڵاتییه‌ك له‌یه‌كێك له‌گونده‌كانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌، هاووڵاتییه‌ك به‌سه‌ختی برینداربوو. هه‌روه‌ها كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووش له‌هه‌مان ناوچه‌ بۆمبێك به‌كاروانێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا ته‌قیه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌كدارێكیان گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌، پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ڕۆژی 12/8 به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه‌ له‌گوندی پایزه‌ له‌سنووری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، دوو پێشمه‌رگه‌ برینداربوون. ئه‌وه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له‌گوندی ئیسڵاح له‌جه‌له‌ولا، چه‌ند چه‌كدارێك هاووڵاتییه‌كیان رفاندووه‌و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی به‌سه‌ربڕدراوی دۆزراوه‌ته‌وه‌.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7344
18/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ نێو لیستی باشترین 10 یاریزانی ئه‌وروپادا ناوی نه‌یمار نییه‌ 17/8/2017
‌ یاریزانانی سلێمانی پێشه‌نگ بوون 17/8/2017
زانست
‌ لەسەر زمانی ئێمەیە‌و لەسەر پەنجەی كەڕولاڵەكانیشە 18/8/2017
‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ببن به‌ دایك ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌ 18/8/2017
‌ منداڵ هه‌ستی‌ حه‌وته‌میشی‌ هه‌یه‌ 18/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP