مافی چاره‌نووس‌و ریفراندۆم‌و سه‌ربه‌خۆیی، ستراتیژی نه‌گۆڕی یه‌كێتی-یه‌‌
مافی چاره‌نووس‌و ریفراندۆم‌و سه‌ربه‌خۆیی، ستراتیژی نه‌گۆڕی یه‌كێتی-یه‌‌ ‌ 13/8/2017
بـڕیـارنامـه‌
مافی چاره‌نوس‌و ریفراندۆم‌و سه‌ربه‌خۆیی، ستراتیژی نه‌گۆڕی یه‌كێتی بون‌و هه‌ن. بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسی؛ نه‌خشه‌رێگای یه‌كێتی؛ رێكه‌وتنامه‌ی یه‌كێتی‌و گۆڕان..تاد، هه‌مویان جه‌خت له‌م ستراتیژه‌ی مافی چاره‌نوس‌و ریفراندۆم ده‌كه‌نه‌وه‌. بۆیه‌، لادان‌و بادان له‌م بڕیاره‌، به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، توندترین سزای حزبی له‌سه‌ره‌.
له‌م رۆژانه‌دا بێژه‌رێكی شاخ، به‌ناوی (فه‌رهاد سه‌نگاوی) كه‌ به‌هۆی لیستی یه‌كێتیه‌وه‌، كاندید كراوه‌ بۆ په‌رله‌مان، له‌شارۆچكه‌ی سه‌نگاوی كوردپه‌روه‌ری خۆیدا، سه‌ره‌ڕای سیاسه‌تی لیستبازی‌و گوتارسازی، ته‌نهاوته‌نها (23) ده‌نگی هێناوه‌. باقی ده‌نگه‌كانی له‌كوردستاندا یه‌كێتی بۆی دابینكردووه‌؛ ئه‌م زاته‌، له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌ڵێ‌: «باشترین هه‌ل بۆ كورد هه‌ڵكه‌وتووه‌، بۆ سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان ناوێرن بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن».. كه‌چی، كاتێك سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان، بڕیاری ریفراندۆم ده‌دات، ده‌چێته‌ ریزی كامپینی (نه‌خێر له‌ئێستادا بۆ ریفراندۆم). ئه‌م سیاسه‌ته‌ش، سه‌راپا دژی بیروباوه‌ڕی یه‌كێتی‌و پرۆگرامه‌كه‌یه‌تی، بۆیه‌، مه‌كته‌بی سیاسی له‌كۆبونه‌وه‌ی ئێواره‌ی (9/8/2017) بڕیاری داوه‌ له‌ریزی یه‌كێتی وه‌ده‌ری بنێ‌و كه‌ په‌رله‌مانی كوردستانیش ئاساییكرایه‌وه‌، په‌یگیری ده‌كرێ‌ پشتبه‌ندی په‌رله‌مانی لێبسه‌ندرێته‌وه‌، هه‌رچیشی به‌هۆی یه‌كێتیه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتبـێ، له‌رێی یاساییه‌وه‌، هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی بۆ یه‌كێتی ده‌درێ.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك)



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7344
18/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ نێو لیستی باشترین 10 یاریزانی ئه‌وروپادا ناوی نه‌یمار نییه‌ 17/8/2017
‌ یاریزانانی سلێمانی پێشه‌نگ بوون 17/8/2017
زانست
‌ لەسەر زمانی ئێمەیە‌و لەسەر پەنجەی كەڕولاڵەكانیشە 18/8/2017
‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ببن به‌ دایك ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌ 18/8/2017
‌ منداڵ هه‌ستی‌ حه‌وته‌میشی‌ هه‌یه‌ 18/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP