كه‌مپینی (نه‌ به‌ڵێ‌و نه‌ نه‌خێر..) هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كان ده‌خاته‌ڕوو
كه‌مپینی (نه‌ به‌ڵێ‌و نه‌ نه‌خێر..) هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كان ده‌خاته‌ڕوو ‌ 13/9/2017
كه‌مپینی (نه‌ به‌ڵێ‌و نه‌ نه‌خێر له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیجماعی نیشتمانی‌و دامه‌زراوه‌ی شه‌رعیدا)، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیداو له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هه‌ڵویستی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان‌و په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند.
له‌به‌شێكی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌: مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی سه‌ردانی كه‌مپینه‌كه‌ بۆ لای لایه‌نه‌كان‌و په‌رله‌مانی كوردستان، له‌پێناوی دروستكردنی سه‌كۆیه‌ك بوو بۆ گفتوگۆو تاوتوێكردنی پرسی ریفراندۆم‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌گه‌رو پێشهاته‌ سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و نیشتمانییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاری‌و زه‌مینه‌سازی بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، ته‌ئكیدیكردۆته‌وه‌ كه‌ كه‌مپینه‌كه‌یان له‌كاتی سه‌ردان‌و گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان‌و بۆ رای گشتیش نه‌یوستوه‌ نه‌ (به‌ڵێ) و نه‌ (نه‌خێر) له‌بۆچوونه‌كانیاندا بسه‌پێنن‌و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست بووه‌ هه‌وڵدان بووه‌ بۆ به‌رده‌وامبوون‌و دۆزینه‌وه‌ی رێچكه‌و پلاتفۆرمی نوێ بۆ زیاتر كۆده‌نگكردنی لایه‌نه‌كان‌و دروستكردنی جورئه‌تی بڕیاردان له‌لای خه‌ڵك، له‌به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
لەبەشێکی راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە: ئەوەی جێی سەرنج بوو بەڕێزان لە پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی كەمپینەكەمانی نەدایەوه و پێشوازی لە ئەندامانمان نەكرد.
له‌كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌شدا، روونكردنه‌وه‌ دراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رجه‌میان دووپاتیانكرده‌وه‌ به‌بێ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پرسی ریفراندۆم چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی وه‌رناگرێت. خاڵێكی تریش هاوبه‌شیی لایه‌نه‌كان بوو بۆ به‌نیشتمانیكردنی پرۆسه‌كه‌و باشتركردنی بژێویی ژیانی خه‌ڵك.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7370
22/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP