قوباد تاڵه‌بانی: دۆخی ئابووری به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات
قوباد تاڵه‌بانی: دۆخی ئابووری به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات ‌ 13/9/2017
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: مه‌به‌ستمانه‌ پردێكی په‌یوه‌ندیی پته‌و هه‌بێت له‌نێوان زانكۆكان‌و كۆمپانیاكان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت زیاتر ببوژێنینه‌وه‌. وتیشی: ره‌وشی ئابووری به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات.
ئه‌م وتانه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، دوێنێ له‌میانی مه‌راسیمی ستایشكردنی كۆمپانیا به‌شداربووه‌كانی پڕۆگرامی راهێنانی تواناكان بۆ ‌خولی چواره‌می پرۆگرامه‌كه‌، هات‌و له‌ئاماژه‌كردنیش به‌چۆنێتی‌و هۆكاری جێبه‌جێكردنی پرۆگرامه‌كه‌، وتی: سه‌ره‌تا به‌هه‌نگاوێكی بچووك ده‌ستمانپێكرد به‌به‌شداریی 27 خوێندكار، به‌ڵام ئێستا زیاتر له‌ 850 خوێندكارو 100 كۆمپانیا له‌خوله‌كه‌دا به‌شدارن‌و مه‌به‌ست لێی دروستكردنی پردێكی په‌یوه‌ندیی پته‌وه‌ له‌نێوان زانكۆكانی كوردستان‌و كه‌رتی تایبه‌تدا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه‌ یه‌كێك له‌ئه‌وله‌ویاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ته‌و بره‌ودانه‌ به‌ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ سوودی بۆ هه‌موولایه‌ك ده‌بێت‌و وتیشی: ده‌بێت كار بۆ ئه‌وه‌ بكرێت خوێندكار متمانه‌ی به‌كه‌رتی تایبه‌ت زیاتربێت‌و ده‌شبێت حكومه‌ت هاوكاربێت له‌وباره‌یه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچووانی زانكۆو په‌یمانگاكان هه‌وڵی دامه‌زراندن بده‌ن له‌كه‌رتی تایبه‌تدا.
لای خۆیشییه‌وه‌، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێم له‌وته‌یه‌كدا، ئاماژه‌ی به‌گرنگیی پڕۆگرامه‌ كردو وتی: له‌وه‌زاره‌ت كارده‌كه‌ین توانای خوێندكاران په‌ره‌پێبدرێت‌و له‌بازاری خۆماڵی سوودی لێوه‌ربگیرێت.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP