قوباد تاڵه‌بانی: دۆخی ئابووریی هه‌رێم به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات
قوباد تاڵه‌بانی: دۆخی ئابووریی هه‌رێم به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات ‌ 14/9/2017
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ پردێكی په‌یوه‌ندیی پته‌و هه‌بێت له‌نێوان زانكۆكان‌و كۆمپانیاكاندا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت زیاتر ببوژێته‌وه‌. وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێمیش ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ وه‌ك وه‌زاره‌ت كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن توانای خوێندكاران په‌ره‌ی پێبدرێت‌و له‌بازاڕی خۆماڵیدا سوودی لێوه‌ربگیرێت.
رۆژی 12/9 به‌ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران‌و‌ د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، رێوڕه‌سمی ستایشكردنی كۆمپانیا به‌شداربووه‌كانی پڕۆگرامی راهێنانی تواناكان به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ بۆ ‌خولی چواره‌می پڕۆگرامه‌كه‌ رێكخرابوو و تێیدا 850 خوێندكارو زیاتر له‌ 100 كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ت به‌شداربوون.
850 خوێندكارو 100 كۆمپانیا
له‌سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، قوباد تاڵه‌بانی؛ له‌وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌چۆنێتی‌و هۆكاری جێبه‌جێكردنی پرۆگرامی راهێنانی تواناكان كرد، كه‌ سه‌ره‌تا پڕۆگرامه‌كه‌ به‌هه‌نگاوێكی زۆر بچووك ده‌ستپێكراوه‌ به‌به‌شداریی ته‌نها 27 خوێندكار‌و پاشان به‌چه‌ند قۆناغێك ژماره‌كه‌ له‌خوله‌كه‌دا بۆته‌ زیاتر له‌ 850 خوێندكارو 100 كۆمپانیا‌و مه‌به‌ستیش له‌پرۆگرامه‌كه‌‌ دروستكردنی پردێكی په‌یوه‌ندیی پته‌وه‌ له‌نێوان زانكۆكانی كوردستان‌و كه‌رتی تایبه‌تدا، كه‌ مه‌به‌ست له‌وه‌ش بره‌ودانه‌ به‌كه‌رتی تایبه‌ت به‌ده‌ستی كاری خۆماڵی‌و وتیشی: حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كێك له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی زیاتر گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت‌و بره‌ودانه‌ به‌ئابووریی كوردستان، كه‌دواجار سوودی بۆ هه‌موولایه‌ك ده‌بێت.
خوێندكارو ده‌رچووان متمانه‌یان به‌كه‌رتی تایبه‌ت زیاتربێت
له‌درێژه‌ی وته‌كه‌یدا، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ده‌بێت كار بۆ ئه‌وه‌ بكرێت خوێندكارو ده‌رچووانی خوێندنی باڵا متمانه‌یان به‌كه‌رتی تایبه‌ت زیاتربێت، تا هه‌وڵی دامه‌زراندن بده‌ن له‌كه‌رتی تایبه‌تدا. داواشی له‌كۆمپانیاكان كرد به‌رده‌وامبن له‌كاره‌كانیان‌و دڵنیایی ئه‌وه‌شیدا كه‌ ئه‌م ره‌وشه‌ی له‌ساڵی 2014وه‌ روویكردۆته‌ هه‌رێم؛ كاتییه‌و تێده‌په‌ڕێت‌و ئێستاش به‌ره‌و باشتر رۆیشتووه‌ به‌پشتبه‌ستن به‌چاكسازییه‌كانی حكومه‌ت.
توانای خوێندكاران له‌بازاڕی خۆماڵیدا سوودی لێوه‌ربگیرێت
پاشان، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا، له‌وته‌یه‌كدا گرنگیی پرۆگرامه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و وتی: پرۆگرامه‌كه‌ هه‌لی كار له‌كه‌رتی تایبه‌تدا ده‌ڕه‌خسێنێت، كه‌ جگه‌له‌وه‌ی له‌ڕووه‌ ئابوورییه‌كه‌یه‌وه‌ سوودی هه‌یه‌، له‌ڕووه‌ زانستییه‌كه‌شییه‌وه‌ توانای زانستی خوێندكاران باشترده‌كات. وتیشی: وڵاتان به‌گشتی گرنگی به‌كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ده‌ن، چونكه‌ حكومه‌ت ناتوانێت هه‌موو وڵات به‌ڕێوه‌به‌رێت، بۆیه‌ ئێمه‌ش له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین توانای خوێندكاران په‌ره‌ی پێبدرێت‌و له‌بازاڕی خۆماڵیدا سوودی لێوه‌ربگیرێت، به‌جۆرێك گۆڕانكاریی گه‌وره‌مان له‌سیستمی وه‌رگرتنی خوێندكاراندا كردووه‌ له‌زانكۆكاندا تا خوێندكار بتوانێت له‌و به‌شه‌ بخوێنێت كه‌ ئاره‌زووی ده‌كات.
له‌ساڵانی ئاینده‌دا به‌رده‌وام ده‌بین
له‌وته‌یه‌كیشدا، دیلان ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پرۆگرامه‌كه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامده‌بن‌و له‌ساڵانی ئاینده‌شدا كارده‌كه‌ن هه‌لی كاری زیاتر بۆ خوێندكاران بڕه‌خسێنرێت به‌هاوكاریی زانكۆ‌و كۆمپانیاكان.
له‌كۆتایی رێوڕه‌سمه‌كه‌شدا سوپاسنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌خشرایه‌ خاوه‌ن‌و نوێنه‌ری كۆمپانیاكان.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP