هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بكرێت بۆ به‌شداریی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا
هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بكرێت بۆ به‌شداریی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا ‌ 14/9/2017
هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵڵا

له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا بۆ تاوتوێكردنی زیاتری نه‌خشه‌ڕێگه‌ حه‌وت خاڵییه‌كه‌ی یه‌كێتی، كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان په‌سه‌ندیان كردووه‌و تایبه‌ته‌ به‌كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان‌و تێپه‌ڕاندنی بارودۆخی ناهه‌مواری ئێستای هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، دوێنێ له‌هه‌ولێر، کۆبوونەوەی سێقۆڵی (یه‌كێتی-پارتی-یه‌كگرتوو) به‌سه‌رۆكایه‌تیی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی‌ یەکێتی و فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی، بەڕێوەچوو.

چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو قه‌یران‌و كێشه‌كان
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، هادی عه‌لی وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی، له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌، به‌ڕۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا، ته‌ئكیدكرایه‌وه‌ كه‌پێویسته‌ هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌شداربن له‌كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا، ئه‌وه‌شمان به‌ده‌ستپێك داناوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و قه‌یران‌و كێشانه‌ی كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستاندا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌، به‌تایبه‌تی قه‌یرانی سیاسی‌و دارایی‌و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی پێویسته‌ له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ كاری بۆ بكرێت‌و وتیشی: ئێستا پرسی ریفراندۆم له‌ئارادایه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش پشتیوانی‌و پشتگیریی ئه‌و پرۆسه‌ ستراتیژییه‌ چاره‌نووسسازه‌ بكات، كه‌ له‌وباره‌وه‌ تاڕاده‌یه‌كی باش گه‌یشتینه‌ دیدو روئیایه‌كی رۆشن‌و هاوبه‌ش، بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه‌ په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌.
له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیشه‌وه‌، وتی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌ر پێنچ لایه‌ن به‌شداربن له‌كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا‌و بۆ ئه‌وه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌نێوان یه‌كێتی‌و پارتی‌و گۆڕاندا‌و وتیشی: وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌شداری له‌كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا ده‌كه‌ین.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان
هه‌ر تایبه‌ت به‌كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، دوێنێ راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ «له‌كاتێكدا كه‌دۆخی كوردستان به‌هه‌لومه‌رجێكی چاره‌نووسسازدا تێده‌په‌ڕێت‌و پێویسته‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕۆڵی مێژوویی خۆی هه‌ڵبستێت، واژۆی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێشكه‌شكراوه‌ بۆ رۆژی پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی 14/9/2017»، به‌ڵام ئێواره‌ی دوێنێ بڕیاردرا كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دوابخرێت بۆ رۆژی هه‌ینی 15/9/2017.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP