هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ‌و وه‌فدێكی باڵای ئه‌مریكا ریفراندۆم ‌و په‌یوه‌ندییه‌كانیان تاوتوێ كرد
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ‌و وه‌فدێكی باڵای ئه‌مریكا ریفراندۆم ‌و په‌یوه‌ندییه‌كانیان تاوتوێ كرد ‌ 14/9/2017
محه‌مه‌د حیكمه‌ت
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك) دوێنێ له‌سلێمانی، پێشوازییكرد له‌ برێت ماكگۆرك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به‌داعش‌و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌به‌غداو كین گرۆس كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان‌و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولایان تاوتوێكرد.
له‌دیداره‌كه‌دا، كه‌ بافڵ تاڵه‌بانی لێپرسراوی كاروباری دژایه‌تی تیرۆر و لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی‌ ئاژانسی‌ پاراستن‌‌و زانیاری‌\زانیاری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماده‌یبوون، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌باشووری كوردستان. نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش تێڕوانینی له‌سه‌ر پڕۆسه‌كه‌و واده‌ی ئه‌نجامدانی خسته‌ڕوو. لای خۆیشییه‌وه‌، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د؛ به‌خستنه‌ڕووی دیدو بۆچوونی له‌باره‌ی پرسه‌كه‌و ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كان له‌باره‌یه‌وه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌»مافی چاره‌ی خۆنووسین، مافێكی‌ ره‌واو دیموكراتیانه‌ی‌ گه‌لی‌ كوردستانه‌‌و له‌وپێناوه‌شدا یه‌كێتی‌ له‌خه‌باتی‌ سیاسی‌‌و دیموكراسی‌‌و ئاشتییانه‌ی‌ به‌رده‌وامده‌بێت».
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، جه‌خت له‌په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌مریكا كرایه‌وه‌، به‌وجۆره‌ی له‌خزمه‌تی هه‌ردوولادا بێت، له‌وڕووه‌شه‌وه‌؛ هێرۆ خان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ده‌خوازن په‌یوه‌ندییه‌كانیان زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت‌و هه‌مه‌جۆرتر بكرێت. هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو یه‌كێتی زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌بچێت.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP